"یویو.. دڵنیاێ ئەوە جن نییە..." مینگی بە نزمی وای وت و بە دەستی بە قاچی یونهۆدا دەکێشا تا یونهۆ سەری بەرزکردەوە و سەیری ڕاندی کرد...
خۆ دەنگی هەر نەدەهات کە نانی دەخوارد...
ڕاندی سەری بەرزکردەوە و پشتی دایە کورسیەکە و بە ساردییەوە سەیریانی کرد و هەموویان خێرا سەرنجی خۆیان خستە بەردەم خۆیان و خۆیان مەژغوڵکردەوە و ڕاندی چاوی سوڕاند و سەیری سان و جۆنگهۆی کرد کە چۆن بە ڕقەوە سەیری دەکەن بە لاچاو و بە مۆنی نانەکەیان دەخۆن..