.·:*¨༺ ~ Part 17 ~ ༻¨*:·.

82 25 211
                                    

.
.
.

جەیک لەو بیرکردنەوەیانە دابوو و بە وریاییەوە سەیری دەوروبەری دەکرد ئاگادار بوو کە چۆن بە نهێنی هەموویان سەرنجیان لەسەر ئەوە لەدوای ئەو پەیوەندییەی پێوەی کرا...

جەیک بە هێواشی موبایلەکەی خستە گیرفانییەوە و ویستی هەڵسێت بەڵام دەستێک لەسەر شانی توند بوو و داینیشاندەوە..

دڵی خورپەی کرد... ئەوە کێیە لە پشتییەوە؟...

"دانیشە..."
گوێی لە دەنگی نیک بوو کە وای پێ وت بە کەمێک ئاگادارییەوە...

جەیک دووبارە ویستی هەڵسێتەوە بەڵام نیک دەستی توندتر کرد و توندتر داینیشاندەوە و خەریک بوو شانی کون بکات...

"وتم دانیشە..."
نیک بە توڕەیی و نزمییەوە وای وت و سەیری ناو هۆڵەکەی دەکرد...

جەیکیش نەیدەزانی بۆچی وادەکا...
مەچەکەی نیکی گرت و ویستی بەرگری بکات بەڵام نیک مەبەستی شەڕ نەبوو و دەستیشی لانەدەدا...

"وتم دانیشە!!!... من ناتوانم هەموویان ڕاگرم!..."
نیک بە نزمی و توڕەییەوە وای وت و سەیری ئەوانەی قاتی شەشەمی دەکرد...

واتا چی ناتوانم هەموویان ڕاگرم...!

"براکەت سەلامەت دەبێت... ڕاندی بە هانایەوە دەڕوات."
نیک هێشتا شانی جەیکی توند گرتبوو و وای وت...

"بیر لە ڕاکردن و دەربازبوون لێرە نەکەیتەوە بەهیچ شێوەیەک... هەر ئەوەیان بەسە بۆ کوشتنی هەمووتان وەک شێتێک."
نیک چووە نزیک گوێی جەیک و دەستی بۆ ئاشورا درێژ کرد...

"گەمژەی نەفرەتیانە هەمووتان تەنها 24 کاتژمێرتان ماوە!..."
جەیک وای وت و قۆڵی نیکی گرتوو گوشی خەریک بوو بیشکێنێت...

"دووبارەی دەکەمەوە... بیر لە ڕاکردن نەکەیتەوە."
نیک وای وت و بە توندی شانی جەیکی بەردا و چوو بۆ هۆڵەکە...

جەیکیش بە توڕەییەوە سەیری نیکی دەکرد کە دەڕۆیشت و دەستی لەسەر شانی دانابوو بەهۆی ئازارەکەیەوە...

ئەوان چۆن زانیان براکەم لە مەترسیدایە...

.
.
.

سەیرکە تەواوی ئەوانەی ناو کۆگایەکە بۆ من لێگەڕێن ئێوە گرنگی بە هێزەکانی دەوروبەری کۆگایەکە بدەن باشە"

" بەڵێ گەورەم"

" گەمژەی نەفرەتییە هەرگیز ناتوانی متمانەی پێبکەی ئاخر بەس بزانم ئەو هەموو پارەیە لە چی سەرف کرا!"
پیاوێکی تەمەن مامناوەند بە توڕەییەوە شەقی لە شتەکان دەدا و وای دەوت کاتێ ئەوانەی تر بە بێزارییەوە سەیریان دەکرد...
لەناو کۆگایەکی زەبەلاحی چۆڵ بوون و چاوەڕێی گەنجەکەیان دەکرد...

"تۆ بەردەوام پێت دەوت کە جنێو بدات و قسەی نەشیاو بکات بەرامبەر هەرکەسێک کە قسە دەکات هەر ئەوە چاوەڕێ دەکرێت خۆ هەموو کەس لەشتی وا قبوڵ ناکا.."
یەکێ لە پیاوەکان بە بێزارییەوە وای پێ وت...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ