.
.
.کاتژمێر نزیکەی 6ی بەیانی بوو...
نیک عەینەک و کڵاوێکی لەبەر بوو و چووە لای لیدەر چونکە دەبوایە پۆشتە بن تا نەیانناسنەوە..کە گەیشتە ژوورەکە عەینەک و کڵاوەکەی دانا و لە کورسییەکەی تەنیشت لیدەرەوە دانیشت و سەری خستە ناو دەستەکانی...
سەیری لێدانی دڵی دەکرد جێگیر بوو..
وە ئەو برینەی سەری بە 17 تەقەڵ دوورابۆیەوە...
نیک خەمێکی زۆری بۆ ئەو وەزعە دەخوارد...چی ڕوودەدات دواتر... ئایا دووبارە بەشەڕدێن؟...
ئایا باڵەخانەکە باشدەبێت دوای ئەوەی ئاوازی مەرگ لەوێ لێدراوە... ئایا دەتوانن کێشەکەیان چارەسەر بکەن ئێستا کە کیڵەریش لەگەڵیاندایە...بەردەوام ئەو پرسیارانەی لە خۆی دەکرد...
.
.
.کیڵەر تا نزیک کاتژمێر شەشی بەیانی بە خەبەر بوو و بیری دەکردەوە...
جار جاریش سەیری یونهۆی دەکرد و نیگەران بوو کە بەهۆی ئەوەوە لەوێیە...سەیری کاتژمێری کرد بینی 6ی بەیانییە...
سەیری دەوروبەری کرد یونهۆ جانتایەکەی لەوێ بوو و تێبینی کرد کە کتێبەکانی لەوێ داناوە...
واتا لە نەخۆشخانە سەعی کردووە؟...
کیڵەر زۆر بەوە دڵگران بوو کە بەهۆی ئەوەوە نەیتوانیوە بەجوانی سەعی بکات و لە نەخۆشخانە ئەنجامی داوە...سەیری کاتژمێری کرد...
ئەو درەنگ دەکەوێت بۆ کۆلێژ...
بۆیە کیڵەر کەمێک خۆی سوڕاندە لای یونهۆ و دەستی لەسەر شانی دانا تا خەبەری کاتەوە...یونهۆش هێواش چاوی کردەوە و سەری سوڕاند و سەیری کیڵەری کرد و ڕووخساریان دووبارە نزیک بۆیەوە...
یونهۆ کە باش هاتەوە سەر خۆی لە ناکاو چاوی زەق بۆیەوە کە زانی ئەوە کیڵەرە...
ڕەق وەستاو هەر بەو جۆرە بەبێ جوڵە هێواش لەسەر کورسیەکەی چووە دواوە و لە ناکاو کەوتە خوارەوە..."ئەی!.. کوڕە باشیت؟.."
کیڵەر چاوی داخست کە یونهۆ بەو جۆرە کەوت و بە نیگەرانییەوە وای وت کە یونهۆ هێشتا بەو جۆرە ڕەقە وەستابوو دوای کەوتنی...لە ناکاوێک هەڵسایەوە سەرپێ و ڕووخساری
سوور سوور هەڵگەڕابوو بە خێرایی سەیری دەوروبەری دەکرد و قژە ڕەشەکەی تێکچووبوو و هەر تاڵە و بۆ لایک ڕۆیشتبوو...
سەیری کاتژمێری کرد کاتژمێر شەش بوو...
درەنگ دەکەوت لەکاتی گەڕانەوە چونکە دەبوایە سەرەتا بچێتەوە باڵەخانەکە تا مینگی یەکێک لە بابەتەکانی بۆ ڕوون بکاتەوە کە نەیدەتوانی خۆی بە جوانی لێی تێبگات...
بۆیە خێرا جانتا و کتێبەکانی هەڵگرت و لەمبەر بۆ ئەو بەری ژوورەکە ڕایدەکرد و شتەکانی هەڵدەگرت و کیڵەریش تەنها بە بێدەنگی سەیری دەکرد...یونهۆ لە شەرما نەیدەزانی چیبکات کە بیری دەکردەوە تازە چی ڕوویدا دووبارە...
دوای کۆکردنەوەی شتەکان و کە ڕۆیشت بەرەو دەرگاکە لە ناکاوێک وەستا و سوڕایەوە و دەستی بەرز کردەوە وەک خواحافیزی بۆ کیڵەر...
ESTÁS LEYENDO
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Misterio / Suspenso{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...