.·:*¨༺ ~ Part 32 ~ ༻¨*:·.

108 22 182
                                    

.
.
.

هههه دەکرێت بکوژێک ئەوەندە ناوازە بێت؟...

.
.
.

{~ ئاگر؟ جا لەوە خۆشتر؟ ~}

|

"بوەستە نەفرەتی پێم وتیت دووبارەی نەکەیتەوە!!!... "

.
.
.

"چۆن ئەمەت هێناوە؟..."

.
╚══ ≪ °❈° ≫ ══╝

.

خۆ من تەنها مرۆڤ ناکوژم... وانییە؟
جاکۆب

.
.
.

.
.
.

لیدەر بە هەناسە بڕکێوە وەستابوو و سەیری هەنتەری دەکرد کە لە دوورەوە سواری چەن سەیارەیەک بوو و بۆ کۆتا جار سەیری لیدەری کرد و ڕۆیشت...

لەگەڵ ڕۆیشتنی لیدەر سەری داگرت لەبەر ماندوویەتی و ئازاری جەستەی...

"لیدەر!.. "
جەیک بە خێرایی هاتە لای پێش ئەوەی بە توندی بەر زەوی بکەوێت گرتییەوە و لەسەر زەوییەکە هێواش داینیشاند...

"گەنجەکان... ئەوان باشن؟..،"
لیدەر بە دەنگێکی کز و لاوازەوە وای وت...

"ئەوان باش دەبن لویس ئەوانی برد هیچ شوێنێکت بریندارە تۆ؟"
جەیک بە شڵەژاوی وای وت و لیدەری دەپشکنی تا بزانێت بریندارە یان نا...

"من باشم... گەر دەتوانی... بە گەنجەکان بڵێ با بگەڕێنەوە ئێرە، هەنتەر گەر بوێری هەبێت با جارێکی تر سەیری ئەم باڵەخانەیە بکاتەوە، هیچ یەکێکمان جدی نەبووین وە هەردووکیشمان ئەوەمان دەستکەوت لەیەک کە دەمانویست بیزانین... با بگەڕێنەوە گەنجەکان بەڵام سەرنشینەکان نا ئەم باڵەخانەیە تایبەت دەبێت بە ئێمە..."
لیدەر بە ماندوویەتی وای وت و هەڵسایەوە سەرەڕای برینی جەستەی دەیتوانی بڕوات...

چووە سەر یەکێک لە کورسیەکانی چێشتخانەکە و دانیشت... جەیکیش لەناو هۆڵەکە وەستابوو و سەیری دەوروبەری دەکرد و شوێنەواری شەڕەکانی دەبینی...

" هەنتەر تا چ ڕادەیەک بەهێزە...؟"
جەیک سەری لار کردەوە و وای وت...

"ئەو قاچەکانی بەهێزن... دەتوانێت ماددەی زۆر ڕەقی پێ بشکێنێت بە ئاسانی..."
لیدەر وای وت و سەیری دەستی ڕاستی کرد کە مشتی بە خراپی بریندار بوبو و خوێنی لێ دەهات...

"من قەفەسەی سینگیم شکاند پێم وابێت... بەڵام لەگەڵ لێدانی دەستی خۆم زۆر خراپ بریندار بوو وەک ئەوەی لە ئاسنێکی پتەوم دابێت... ئەو ڕووپۆشی پۆشیبوو؟.."
لیدەر بە بەردەم خۆیەوە وای وت و جەیکیش بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخOnde histórias criam vida. Descubra agora