.·:*¨༺ ~ Part 11 ~ ༻¨*:·.

94 26 169
                                    

.
.
.

شۆک بوبون کە کیڵەر چۆن چەقۆیەکەی لەو مەودایە و تاریکاییە دا لە پشتی کۆنەر بێ ئەوەی ترسی هەبێت بەر لی نۆو بکەوێت...

کۆنەر لی نۆوی بەردا و لی نۆوش ڕایکردە لایان و پرسیاری دەکرد کە چی ڕوویداوە...

کۆنەر هێواش سوڕایەوە و چەقۆیەکەی بە ئازارەوە دەرهێنا کە تا نیوە چەقیبوو...
ئارثەر بە شۆکەوە سەیری کۆنەری دەکرد و کۆنەریش بە هەمان شێوە...

"نەفرەتیانە من ئەمڕۆ یەکێک دەکوژم!..."
کیڵەر وای وت و هەڵسایەوە بەڵام یونهۆ و مینگی چوونە بەرامبەری و ڕێگەیان نەدا...

کۆنەر توڕە بوو و ویستی بۆی بڕوات بەڵام ئارثەر هاتە لای و بە نزمی وتی:
"وا مەکە بوەستە..."

"لاچن لە بەرامبەرم..."
کیڵەر وای وت و ویستی بەلایەکی ترا بڕوا بەڵام لی نۆو پێشی گرت...

لەو ساتەدا دەنگی سەیارە هات لە بەردەم باڵەخانەکە...

یەکێک بەبێ ئیزنی هیچ کەسێک هاتە ژوورەوە و جانتایەکی ڕەشی پێبوو و لەسەر زەوییەکە داینا...

"تۆماس وێڵسن... پێش مردنی شایەتی داوە کە لە باڵەخانەکەی لێی نیشتەجێیە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە و خاوەنەکەشی ڕێگا نادات کە جێی بهێڵێت تاوەکو لەم ڕۆژانە بە مردووی دۆزراوەتەوە...
ئێستا ئەوەی دەزانێت کە ماددە هۆشبەرەکانی تۆماس لەکوێن با پێمانی بدات و ئەوکات ئێمەش هەموو ئەو شتانەی دەیزانین بە نهێن..."
قسەکەی تەواو نەکرد بە گولەیەک مێشکی ڕژایە سەر زەوییەکە...

بینیان ئارثەر دەمانچەی لێ دەرهێنابوو و کوشتبووی!...

"هیچ ڕاستییەک لێرە ناچێتە دەرەوە!..."
ئارثەر وای وت و چەکەکەی داگرت...

.
.
.

"دەتوانیت دانیشیت؟..."
لیدەر وای بە ئەلێکس وت کە پەڕۆیەکەی بە سەرییەوە گرتبوو و خوێن بەربوونەکەی کەم بوبۆیەوە...

"پێموابێت تۆ پێویستە لە حاڵی خۆت بپرسیت..."
نیک وای بە لیدەر وت...

"خۆتان دەزانن لەوە خراپترم بەسەر هاتووە...
بەڵام ئەو... ئەو کچە ئاسایی نییە..."
لیدەر وای وت و بە ئازارەوە لەسەر کورسییەکەی دانیشتەوە...

"هەوڵ مەدەن خۆتانی لەگەڵ توش کەن باشە..."
لیدەر وای وت...

" ئەو... لەتۆ بەهێزترە؟..."
نیک دانیشت و وای وت...

"نازانم... لەوەیە یەکسان بین... بەلام لەئێوە بەهێزترە"
لیدەر وای وت و لە ناکاو دەستی گرت بە پەراسوویەوە...

.
.
.

کیڵەر لەسەر کورسییەکە دانیشتەوە و سەیری تەرمی ئەو پیاوەی دەکرد کە ئارثەر کوشتی...

"ئێوە کێن؟..."
کیڵەر ڕووی کردە ئەوان و وای وت...

"کەسانێکین نابێ بزانرێین لێرەین..."
کۆنەر وای وت و چەکەکەی دەرهێنا و بەرەو دەرەوە ڕۆیشت کاتێ چەن کەسێکی تریش هاتن...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin