.·:*¨༺ ~ Part 16 ~ ༻¨*:·.

74 25 84
                                    


⚠️Gore warning⚠️
.
.
.

کیڵەر چووە ژوورەوە و هێشتا لە برینەکەی گولەکانی جارەکەیتر ساڕێژ نەبوبو و توشی شکانی قەفەسەی سینگیش هات...
بەڵام بۆ ئەو زۆر قوڕس نەبوو و دەیتوانی ئاسایی بجوڵێت و ڕەفتار بکات گەر زۆر توند و خێرا نەجوڵێت ئازاری نادەن...

کیڵەر بێزار بووبو لەوەی ئەو کەیسە زۆر دوور هات و کەسەکەش زۆر کەلەڕەقە...

بە کەمێک توڕەییەوە لەسەر ڕووخساری چووە ژوورەوە و دەستەکانی لە گیرفانی پانتۆڵەکەی دابوون و چاکەتە ڕەشەکەشی لەسەر شانی دانابوو و بە هێواشی بەرەو مێزەکە دەڕۆیشت و هەوڵی دەدا خۆی کۆنتڕۆڵ بکات کە توڕە نەبێت...

چاکەتەکەی لەسەر لێواری کورسییەکە دانا و لەسەر کورسییەکە دانیشت...

"هەر وشەیەکی نەشیاو لە دەمت بێتە دەرەوە دەمت لە گوێوە بۆ گوێ دەدڕم تێگەیشتی؟..."
کیڵەر بەجدی و نیگایەکی بکوژانەوە وای وت و فایلێکی لەسەر مێزەکە دانا..

"هەی دایک س...!"
گەنجەکە قسەکەی تەواو نەکرد کیڵەر گولەیەکی تەقاندە لای ڕووخساری و لەلای ڕاستی لێویەوە تا پشتی گوێی بە گولەکە هەڵدڕا و ددان و گۆشتی ڕووخسار و خوێنەکە و بەشێک لە زمانی ڕاستەوخۆ هەمووی کەوتە ناو دەستەکانی گەنجەکە خۆی و دەستی کرد بە هاوارکردن لە تاو ئازار...

لویس و بەڕێوەبەر بە شۆکێکی زۆرەوە هاواری ناوی کیڵەریان کرد و شۆک بوبون بەو کاردانەوە خێرا و بێ بەزەییە... ئەوە ڕێگەپێدراو نەبوو بۆ لێکۆڵەرێک کە ئازاری تاوانبارەکەی بەرامبەری بدات بەڵام کیڵەر یاساکانی شکاندبوو و تەنانەت چەکیشی لەگەڵ خۆی بردۆیە ژوورەوە...

کیڵەر زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد و چەکەکەی لەسەر مێزەکە دانا...

"هەڵەی زۆربەی ئەوانەی دەکەونە بەرامبەرم ئەوەیە...
کە بە کەم سەیری قسەکانم دەکەن کە دەیکەم..."
کیڵەر بە لەسەرەخۆی وای وت و قەڵەم و وەرەقەیەکی لە بەرامبەر گەنجەکە دانا.

"پێتوابوو ناتوانم بیدرکێنم کە تەنها ڕۆبۆتێکی زیرەکی نەفرەتیت؟..."
کیڵەر بە زەردەخەنەیەکی ترسناکەوە وای وت و چاوەکانی بەس بوون تا بەرامبەرەکەی بتۆقێنێت...
لویس و بەڕێوەبەر لە شۆکدا مابوونەوە لەوبەری پەنجەرەکەوە تەنها بە شۆکەوە گوێیان دەگرت...

کیڵەر هەڵسا و دەستی خستە گیرفانەکانی و بە هێواشی بەرەو ئەوبەری مێزەکە ڕۆیشت بەرەو گەنجەکە و لەپشت کورسیەکەیەوە وەستا...

"من بە باشی شێوە و بۆنی خوێن و گۆشتێکی بڕدراو و چۆنییەتی خوێن بەربوون لە هەر برینێکی سروشتی دەناسمەوە...
لەگەڵ کەسێکی هەڵە تێکەوتی...
چ گەمژەیەک بەشە تێکشکاوەکانی کەسێک لەسەرە مەرگ بەو جۆرە دیزاین کردووە و خوێنی مەیی تواوەی بۆ کردوویتە ناو ڕووپۆشەکەتەوە و بیر لەوە ناکاتەوە کە ئاخۆ بۆنەکەی دەگۆڕێت یان نا...
بەهەرحاڵ...
بزانین تا چەنێک زیرەک دروست کراوی...
ئێستا تۆ وەک ڕۆبۆتێکی کە هەست دەکا وایە؟...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخDonde viven las historias. Descúbrelo ahora