.
.
.کیڵەر هاتە ناو باڵەخانەکەوە و لەوکاتەشدا وویۆنگ پەرداغەکەی بۆ سیسرکێک بە دیوارەکەوە فڕێدا و پەنجەرەکەی شکاند...
"ئۆوو.."
هەموویان بەیەکەوە وایان وت و چاویان داخست...کیڵەریش سەیرێکی پەنجەرەکەی کرد و دواتر بە کەمێک بێزارییەوە سەیری جەماعەتی کرد...
ئاهێکی هەڵکێشا و سەری کەمێک دانواند وەک سڵاو و بەبێدەنگی چووە ناو هاڵەکەوە لەدوای داکەندنی پێڵاوەکانی...جەیکیش لەوکاتەدا هاتە خوارەوە..
بەڵام هەموویان نیگەران بوون بەو پێستە کاڵەی کیڵەر... ئەوە ڕەنگی پێستی ئەو نییە.. بۆچی وای لێهاتووە...جەیک لەسەر قادرمەکان وەستا و بە نیگەرانییەوە سەیری دەکرد...
بینی کیڵەر چوو بۆ چێشتخانەکە و جەیکیش بە دوای دا ڕۆیشت...
کیڵەر لەسەر یەکێک لە کورسییەکانی مێزی نان خواردنەکە دانیشت و ویستی چاوی دابخات بەڵام کە جەیکی بینی سەرنجی کەوتە سەر ئەو و سەیری یەکیان دەکرد...
جەیک بە هێواشی هات لە کورسییەکی نزیک ئەو دانیشت و بە نیگەرانی و گومانەوە سەیری ڕووخساری دەکرد...
دواتر مەچەکی گرت و سەیری دەستی دەکرد.."ئەمەچییە؟... پێستت بۆوایە... "
جەیک بە نیگەرانییەوە وای وت...بەڵام کیڵەر هێواش دەستی کێشایەوە و بەبێدەنگی سەیری دەکرد بە هێواشی چاوەکانی داخست و برۆکانی کەمێک گرژ کردبوو و پێدەچوو جەستەی ئازاری هەبێت...
دواتر بانگچان هاتە ناو جێشتخانەکەوە...
"کیڵەر باشیت؟..."
چان بە نیگەرانییەوە وای وت.کیڵەریش بە هێواشی سەری بەبەڵێ جوڵاند.
"چان... تا ئێستا ژوورەکەی تۆماست پشکنیوە؟..."
کیڵەر بە ئەستەم دەیتوانی ڕوون قسەبکات و سەیری چانی کرد و وای وت ..."نەخێر.."
چان بە نیگەرانییەوە وای وت..."کەمێکی تر پێویستە بیپشکنم بۆیە کلیلەکانم پێبدە..."
کیڵەر وای وت و چاکەتەکەی لەسەر شانی لادا و خستیە سەر کورسیەک و کلیلەکانی لە چان وەرگرت..
دواتر هەڵسا و چوو لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشت لە تەنیشت جەیمس و دەستێکی لەسەر ڕووخساری دانا...جەیک خەریک بوو دڵی بتەقێ نەیئەزانی چیبکا...
جەیمسیش بە گومانەوە سەیری دەکرد کە لە تەنیشتییەوە دانیشتبوو...لەوکاتەیا یونهۆ و مینگی و فیلیکس لە قاتی سەرەوە هاتنە خوارەوە و کیڵەریان بینی...
"لە خوێن مژ دەچێت.."
فیلیکس خۆی لار کردەوە لای یونهۆ وای وت بەڵام هەرزوو زلەیەکی بەرکەوت لەلایەن مینگییەوە...
KAMU SEDANG MEMBACA
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Misteri / Thriller{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...