.·:*¨༺ ~ Part 34 ~ ༻¨*:·.

92 22 126
                                    

.
.
.

کێڵەر لەسەر قەرەوێلەی نەخۆشخانەکە پاڵی دابۆیەوە و سەیری سەقفەکەی دەکرد و بیری دەکردەوە...

یەکێک لە دکتۆرەکان هاتە ژوورەوە و چووە لای یونهۆ و هەندێک شتی لێ پشکنی و دواتر سەیری کێڵەری کرد...

"یەکێک دەیەوێت بتبینێت ڕێگە بدەم بێتە ژوورەوە؟..."
دکتۆرەکە وای وت...

کێڵەریش سەری بەبەڵێ جوڵاند و دکتۆرەکە چووە دەرەوە و لویس هاتە ژوورەوە...

"لویس"
بە کزییەوە وای وت...

لویس بە خێرایی هاتە لای و کێڵەری دەپشکنی..

"کێڵەر تۆ باشیت,؟!..."

"بەڵێ بەڵێ باشم... ئێستا گەنجەکان لای تۆن وایە؟.."

" بەڵێ هەموویان سەلامەتن... تەنها... جەیمس ئەو باش نییە... ئەویش باش دەبێت..."
لویس وای وت و سەیری یونهۆی کرد...

" ئەو تۆی ڕزگارکرد کێڵەر..."

کێڵەر سەیرێ یونهۆی کرد و دواتر سەیری لویسی کردەوە...

"من پێویستە بێم بۆ لایان.. "
وای وت بە دەنگێکی شکاوەوە..

"بەڵام برینداریت پێویستە بمێنیتەوە... "
لویس بە شێواوی وای وت...

" نەخێر... لاچۆ"
وای وت و هەڵسایەوە و ئامێرە پزیشکیەکانی لە جەستەی لێکردەوە...
هەنگاوی نا بۆ دەرەوەی دەرگاکە و چاکەتەکەی هەڵگرت و خستییەوە سەر شانی...

.
.
.

جەیمس لە شوێنێکی چۆڵ خەبەری بۆیەوە و کۆڵانێکی تاریک بوو... دەستی گرتبوو بە سەرییەوە و ئازارێکی زۆری تێدا بوو...

هەڵسایەوە و سەیری دەوروبەری کرد...
کوڕێکی هەرزەکاری بینی لەسەر کورسیەک دانیشتبوو لەلای شەقامەکە و بوکەڵەیەکی بەدەستەوە بوو کە جۆرێک لە میوزیکی دەردەکرد وەک ئەوەی بڵێت...

"من لە ڕۆژی ڕووناک ڕادەکەم."

هەڵسایەوە و بەرە و ڕووی ڕۆیشت... دەستەکانی دەلەرزین و زۆری سەرما بوو هیوادار بوو ئەو کوڕە گەنجە شتێک بڵێت یارمەتی دەر بێت...

چووە لای و کوڕەکە سەری بەرزکردەوە و سەیری جەیمسی کرد..

جەیمس تێبینی هەندێک خۆڵ و وردە بەردی کرد لەسەر قژ و ڕووخساری وەک ئەوەی کەوتبێت یان شتێک...

" ئاه... دەکرێ بڵێی ئێرە کوێیە... هیچ بیرۆکەیەکم نییە.."
جەیمس بە دوودڵیەوە وای وت...

" دوام کەوە..."
کوڕەکە وای وت و جەیمسیش بە دوودڵییەوە دوای کەوت...

"ناوت چییە گەنجۆ؟.."
جەیمس سەیری کرد و وای وت لەلای شانی جەیمسەوە بوو...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin