.·:*¨༺ ~ Part 21 ~ ༻¨*:·.

79 23 273
                                    

.
.
.

جەیک بە دەم بیرکردنەوە دەڕۆیشت و لەوکاتەش دا چانگبین و وویۆنگ لە ژوورەکەی ئێلبا هاتبوونە دەرەوە و بە خێرایی چوونە خوارەوە...

جەیکیش چووە خوارەوە و لەو ساتەدا بینی کە ڕاندی لە دەرگایەکە بە برینداری هاتە ژوورەوە و قۆڵی جەیمسی بێ هۆشیش لەسەر ملی خۆی دانابوو و هێنابووی...

کۆنەر و نیک و جەیک خۆشیان نەیانزانی چۆن ڕایانکردە ئەوێ و ئەوانیان گرتەوە...

ڕاندی جەیمسی لەسەر زەوییەکە دانا و هەموویان چوون بۆ لای و خۆیشی مەچەکی نیکی گرت و بەدوای خۆیدا بردی بۆ چێشتخانەکە...

"نیک شتەکان ئاڵۆز دەبن..."
ڕاندی بە هەناسە بڕکێوە وای وت و دواتر لە ناکاو دەستی گرت بە شانییەوە و کەوتە سەر زەوییەکە...

نیکیش خۆی هێنایە ئاستی ئەو کە شانی بینی ویستی بچێ ئامێری فریاگوزاری سەرەتاییەکان بێنێ بەڵام ڕاندی دووبارە گرتی و وتی:
"من ئەوم بینی..."

"کێ؟!..."
نیک بە شڵەژاوییەوە وای وت...

"سەیرکە خۆشم نازانم چۆن ڕوویدا بەڵام سەرەتا سای هات و لە دژی شەڕمان کرد و کوشتم...
دوای کەمێکی تر هەنتەر هات!... بە پێڵاوە ئاسنینەکان و دەنگەکەی ناسیمەوە فێڵێکم کرد تا بتوانم فریوی بدەم و ڕابکەین...
کاتێک لە دەرگاکە هاتمە دەرەوە ئاگادار بووم کە هەنتەر بە ئاڕاستەی دەنگی قیژەی چەن کەسێک ڕایکرد بەڵام ئەوەی شۆکی کردم ئەوە بوو...
من بۆڕتۆنم بینی لە پشتی دیوارەکەوە سەیری دەکردین!..
بۆڕتۆن.. نەمردووە!..."
لەگەڵ قسەکەی کۆتایی نیک شۆک بەتەواوی دایگرت و لەوکاتەش دەنگێکی بەرز لە قاتی پێنجەم هات و نیک بە خێرایی سەری بەرزکردەوە بۆ ئاڕاستەی دەنگەکە...

جەیک کە گوێی لەو دەنگە بەرزە بوو جەیمسی هێواش لەسەر زەوییەکە دانا و بەرەو قادرمەکە ڕۆیشت بەڵام لەوکاتەدا جەستەی کەسێکی ڕەشپێست بەبێ سەر لەسەر قادرمەکان کەوتە خوارەوە و خوێنەکەی پەڕییە سەر جلەکانی جەیک...
جەیک بە شۆکەوە لە قادرمەکە دوورکەوتەوە و سەیری جل و دەستەکانی دەکرد کە خوێنێکی زۆری پێوە بوو و کە سەیری جەستەکەی کرد...

ئەوە ئێلبایە؟!

"جەیک؟! جەیک چی ڕوویداوە گولەت لێدرا؟!..."
ئارثەر بە خێرایی چووە لای جەیک و بە ترسەوە وای دەوت و شانەکانی دەجوڵاند تا بێتەوە سەر خۆی...

"گولە؟... نەخێر... ئەوە... پێموابێت.. "
جەیک چیتر نەیتوانی قسە بکات و کەوتە سەر چۆک و ئارثەر بەزۆر گرتییەوە...

"ئەوە گولە نییە... ئێلبا سەری پەڕێندراوە سەیری کە جەستەکەی.."
جەیک بە شۆک و تێنەگەیشتنەوە وای دەوت و دەستی بۆ جەستەی ئێلبا درێژکرد لە پشتی ئارثەرەوە لەسەر زەوییەکە...

ئارثەر بە ترس و هێواشیەوە سوڕایەوە و سەیری دواوەی خۆی کرد... هیچ جەستەیەک لێرە نییە!

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخOù les histoires vivent. Découvrez maintenant