.·:*¨༺ ~ Part 5 ~ ༻¨*:·.

115 27 225
                                    

.
.
.

قەڵەمەکەی لە دەستی توند کرد و بە هێواشی هەڵسایەوە و بەرەو ئەوێ ڕۆیشت...
کوڕەکە پشتی لە هۆنگجوون بوو بەڵام هاوڕێکانی دەیانتوانی ئەو ببینن...
هۆنگ بە خێرایی چووە پێش و قەڵەمەکەی دەرهێنا و لەگەڵ هێرشەکەی دەنگێکی گەورە لە مێزەکەی جێ یۆن دروست بوو و وای کرد هەموو پۆلەکە سەیری ئەوێ بکەن...

هۆنگجوون قەڵەمەکەی دابوو بەسەر ڕەحلەکەدا ڕێک لە نێوان پەنجەکانی جێ یۆن کە لەسەر مێزەکە داینابوو... جێ یۆن بە شۆکەوە وەستابوو...
چی ئەگەر لە دەستی دابا...

"ئەو دەستە نەفرەتیانەت لەسەر مێزەکەی سۆنگوا ببینم ئەمجارەیان ڕاستەوخۆ بۆ ملت دەبێت..."
هۆنگجوون بە هێواشی وای پێوت و قەڵەمەکەی هەڵگرتەوە...

جێ یۆن هەڵسایەوە ویستی لێیبدات...
بەرلەوەی هێرشی بۆ بکات مامۆستای وانە هاتە ژوورەوە و قوتابییەکانی لە دەرەوەش بوون بە هەمان شێوە...
جێ یۆن بە ناچاری چوو لەسەر مێزەکەی خۆی بە توڕەییەوە دانیشتەوە و هۆنگیش بە ئاسایی چوو تا لەسەر مێزەکەی خۆی دانیشێت و قەڵەمەکەی لەسەر مێزەکەی سۆنگوا دانایەوە...

قوتابییەکانی تر هاتنە ژوورەوە و سۆنگواش بە هەمان شێوە...
لەگەڵ فیلیکس لەسەر هەمان مێز دانیشتن و یونهۆش هاتە تەنیشت هۆنگجوون دانیشت...

"شتێک بێزاری کردووی؟"
یونهۆ سەری دانایە سەر ڕەحڵەکە و وای بە هۆنگ وت...

"نەخێر من باشم... دەی کەلوپەلەکانت دەربێنە ئەو مامۆستایەکی توڕەیە..."
هۆنگجوون بە زەردەخەنەوە وای وت و جانتاکەی یونهۆی هەڵگرت تا یارمەتی بدات لە دەرهێنانی کەلوپەلەکانی

"ئۆی هۆنگجوون... ئەوە چیبوو لەوێ؟"
مینگی لە پشتەوە دەستی لەسەر شانی هۆنگ دانا و وای وت...
لەگەڵ جیۆنگین لە ڕەحلەیەک لە پشت هۆنگجوون و یونهۆ دادەنیشتن.

"تەنها هەوڵی دا کێشە لەگەڵ سۆنگوا بنێتەوە...
گەر بەمجۆرە ڕەفتارم نەکردبا سنوری دەپەڕاند..."
هۆنگجوون سوڕایەوە وای وت...

"کێ؟!"
سیۆنگمین و یونهۆ هەردووکیان بە یەکەوە بە تۆنێکی کەمێک توڕە وایان وت...

مینگیش ئاماژەی بە جێ یۆن دا...
سیۆنگمین و یونهۆ بە توڕەیی و نامۆیەوە سوڕانەوە سەیری جێ یۆنیان دەکرد...
دواتر مامۆستا چەن جارێک لە تەختە ڕەشەکەی دا تا قوتابییەکان ئاگایان لێی بێت و وانەکە دەستی پێکرد...

.
.
.

"کاتژمێر چەنە..."
جەیک باوێشکی دا و سەیری سەعاتەکەی کرد...

"وادیارە کۆتا وانەیە کەمێکی تر لە دەرەوە دەبن..."
جەیک وای وت و پاڵی دایە سەر کورسییەکەی...

"جەیک..."
کیڵەر بانگی جەیکی کرد...

"هم؟"

"شتێک لە بانگچان ڕاست نییە... ئەو...
شتێک دەشارێتەوە تۆش هەست بەوە ناکەی؟"
کیڵەر وای وت...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخOù les histoires vivent. Découvrez maintenant