ئاگاداری:
باڵای زیادکراو و دەستکاریکراو بۆ یەکێک لە کەسایەتییەکان کراوە..
.
."ئاییش بە نەفرەت بن ئەوە ماددەی هۆشبەر بوو یان چی؟!.."
کیڵەر سەری لەسەر سوکانەکە دانا و بە ماندوویەتییەوە وای وت و دواتر سەیارەکەی ئیش پێکرد و بەڕێکەوت...لە ڕێگادا بەهۆی برینەکانی و ئازاری جەستەی کێشەی شۆفێری بۆ دروست بوبو و سەری گێژی دەخوارد تا تەنانەت خەریک بوو توشی ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت بێت...
سەیارەکەی لە لایەکی شەقامەکە ڕاگرت و دەستی گرتبوو بە سەرییەوە...
هەرگیز ئەوەندە هەستی بە ماندوویەتی نەکردووە وای لێهاتووە سەرنجی بچێتە سەر برینەکانی کە کیڵەر کەسێکە هەرگیز گوێ نادات چەنێک بریندارە و لای ئاساییە...دەستی لەسەر ڕووخساری لانەدەدا بەهۆی ئازاری سەری و ماندوویەتی جەستەی...
"ئەو شلە نەفرەتییە دەبوایە بمبورێنێتەوە بەڵام نەیتوانیوە و لە جیاتی بەمجۆرە کاریگەری دەخاتە سەرم... بە نەفرەت بن گەمژەینە کارەکەتان هەر کرد دانەیەکی بەهێزتان لێدابام نازانم مانای چییە بەوجۆرە لاوازە دەمبینن..."
کیڵەر بە بەردەم خۆیەوە وای وت و سەیری دەرەوەی کرد بینی بەبێ ئاگا لەلای کەنار دەریا وەستاوە...
بڕیاری دا بچێتە خوارەوە و کەمێک هەوای پاک هەڵمژێت تا هەر هیچ نەبێت کەمێک بێتەوە سەر خۆی و لەو دۆخە ناخۆش و ماندووکەرە بێ هۆیە بێتە دەرەوە...دەرگای سەیارەکەی کردەوە و کە قاچی بردە دەرەوە وای هەست دەکرد ناتوانێت لەسەر پێیەکانی بوەستێت بەڵام ڕقی لەو هەستە بوو و ڕاستەوخۆ چووە دەرەوە و هەڵسایە سەر پێیەکانی و دەرگای سەیارەکەی داخست...
کەنار دەریایەکە کەشێکی ساردی هەبوو ئەوان لە کۆتاییەکانی پایزن بۆیە شەقام و بەشێکی کەنار دەریایەکەش ڕەنگی پرتەقاڵیان پۆشیوە بەهۆی ئەو دار و سروشتەی لە دەوروبەری هەن...
کیڵەر لەسەر شەقامەکە وەستابوو کە دەیتوانی ئەو خەڵکانەی لای کەنار دەریایەکە ببینێت کە پیاسە دەکەن و هاوسەرەکان منداڵە بچووکەکانیان هێناوە تا دیمەنی شوێنەکە ببینن...
کیڵەر پشتی دایە سەیارەکەی و دەستەکانی لە گیرفانی بوون و سەیری دیمەنەکەی دەکرد...
گەر ئەوکات ڕووخساری کیڵەرت دیبا ئەوا زۆر ئاسایی دەردەکەوت و واتدەزانی کە تەنها هاتووە تا هەوایەک هەڵبمژێ...
نەک بەوجۆرە شلەیەکی نامۆی لێدرابێت و تازە لە شەڕکردن لە دژی باندێکی بەهێز گەڕابێتەوە یان ئەو ماندوویەتییەی هەستی پێدەکا...کیڵەر بە سەیرکردنی دیمەنەکە هیچ لە دەروونی نەدەگۆڕا و هەروەک خۆی بوو بەڵام هەوڵی دەدا سەرنج بخاتە سەر دیمەنەکە تا ماندوویەتی و ئازاری جەستەی لە بیر بکات...
سەیری کاتژمێری کرد بینی 12:51 خولەکە...
کەواتە گەنجەکان نزیکەی کاتژمێرێک زیاترە لە کۆلێژ گەڕاونەتەوە؟...
نازانم پێویست دەکا بگەڕێمەوە بەو حاڵە...
یان کەمێکیتر بچم بۆ نەخۆشخانە و دواتر بگەڕێمەوە باشترە...
VOUS LISEZ
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Mystère / Thriller{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...