.
.
."ئاییش بە نەفرەت بن...!"
کیڵەر بە بەردەم خۆیەوە وای وت و خۆت گرت بە دیوارەکەوە کاتێک لەبەر ئازار خەریک بوو بکەوێت... چونکە ئەو ڕاستەوخۆ لە دوای نەشتەرگەریەکی بچووک و دەرکردنی گولەکە ڕاستەوخۆ هاتۆتە دەرەوە و پشووی نەداوە لە کاتێکدا پێویستە پشوو بدات...برینەکەی ملیشی بە یەخەی قەمیسەکەی داپۆشیبوو تا نیگەرانی نەبن...
ئەو زۆر ماندوو بوو و پێویستی بە پشوو بوو بەڵام نەیدەویست بۆیە چووە ئۆفیسەکەی تا چاکەتێکی تر بهێنێ و لە بەری کات چونکە ئەوەی خۆی دا بە جاک...
چەکمەجەکەی کردەوە تا جزدانەکەی بباتەوە ماڵەوە بەڵام بینی کە دوو ملیۆنەکەی تێدایە...
بە خێرایی هەڵی گرت و بە خەمەوە سەیری کرد...بانکێک لە تەنیشتی کۆمپانیایەکەی ئەوانەوە بوو و کیڵەر ڕاستەوخۆ بە دوو ملیۆنەکەوە ڕۆیشتە ئەوێ...
چوو دوو ملیۆنەکەی زیاد کردە سەر حسابە بانکیەکەی لویس چونکە دەیزانی ئەو لە بری کیلەر پارەکەی داوە بۆیە دوو ملیۆنەکەی دایەوە پێی و بەڕێکەوت بۆ ماڵەوە....
.
.لە دوای نان خواردن مێزەکەیان کۆکردەوە و هەموویان هەڵگرت و پاککردەوە...
چەن سەرنشینێکی کچیش چوون تا قاپەکان بشۆن و گەنجەکانیش گەڕانەوە سەرەوە...
یونهۆ لە پێشیان بوو و هەمووشیان دوای یونهۆ کەوتبوون..."باشە ئێوە ژوورەکانتان لە خوارەوە نییە؟"
یونهۆ سوڕایەوە وای بە گەنجەکانی قاتی خوارووتر وت..."ئێمە ئەمڕۆ میوانین..."
هان بە فیزەوە وای وت..."یان هاتوون بەزم بنێنەوە؟"
یونهۆ بە بێزارییەوە وای وت و ویستی بڕوات..."یونهۆیااا... کەمێک لەو شانسەت بدە بەمن..."
سان خۆی هەڵدایە باوەشی یونهۆ و بە داماوییەوە وای دەوت گۆرانی
(infinity)
بۆ ئەوت کە گۆرانییەکە دەڵێت
بێ کۆتا خۆشمدەوێی...
و بەدەم گۆرانی وتنەوە ملی یونهۆی ڕادەکێشا خەریک بوو بەری داتەوە...
یونهۆش ڕاستەوخۆ سانی فڕێدایە سەر ئەرزەکە و سانیش خۆی داماو کردبوو تا جۆنگهۆ چوو هەڵی گرتەوە..."سەیرکەن بەجدی پێویستە ئەو بەزمە ببڕێننەوە باشە..."
یونهۆ بەجدییەوە وای وت...
هەر زوو فیلیکس دەستی سیۆنگمینی گرت و چوونە بەرامبەر یونهۆ و هەمان سیناریۆی سەر مێزەکەیان دووبارە کردەوە بەڵام پێش ئەوەی تەواو بێ ڕاونران لەلایەن یونهۆوە..."دەی کوڕە بۆچی ئەوەندە خەم ساردی...
تۆ ئێستا پێویستە هەڵپەڕی لە خۆشیا"
سۆنگوا دەستی لەسەر ملی یونهۆ دانا و بە پێکەنینەوە وای وت..."دەزانن ئێوە زۆر سەیرن!؟ ئێمە تەنها سڵاومان لە یەکتر کرد و هەر ئەوەندە ئەو بەزمەی دەوێت؟ خۆ ئەو قسەی لەگەڵ ئێوەش کرد ئەی بۆ گومان لەیەک ناکەن منی داماو نەبێ؟... خۆ شتێکی لەوشێوەیە ڕووینەداوە تا ئاوا ڕەفتار بکەن..."
یونهۆ سوڕایەوە و بە بێزارییەوە وای وت و هەمووشیان خەریک بوو گوێیان دەگرت...
YOU ARE READING
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Mystery / Thriller{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...