.·:*¨༺ ~ Part 30 ~ ༻¨*:·.

81 22 194
                                    

.
.
.

"کوا هەنتەر؟..."
بۆڕتۆن بە یەکێک لە پیاوەکانی وت کاتێ بەڕێوە بوو بەناو ڕارەوەکەوە...

پیاوەکەش دەستی بۆ هاڵەکە درێژکرد و بۆڕتۆنیش چوو بۆ ئەوێ...

"گەورە..."

"بۆچی ئەو کچەت کوشت؟... ئێمە ڕفاندمان چونکە براکەی لەو شوێنەوە نزیک بوو و دەکرا بیزانیبا و خوشکەکەیمان کردە چەکی دەستمان و بڕیارمان دا بیدەینەوە هەرکە زانیاریمان دەستکەوت بۆچی کوشتت؟..."
هەنتەر بە توڕەیی و بێ هیواییەوە وای وت..
لەسەر کورسییەک دانیشتبوو و پشتی لە بۆڕتۆن بوو...

"پێویستمان نەبوو بۆیە... بڕاون ویستی ناونیشانی باڵەخانەکەی پێم بدات بەڵام لەناکاو دەنگی نەما پێموابێت ئەویش دەنێردرێتە لای خوشکەکەی بەهەرحاڵ... ئەوەمان دەست نەکەوت کەوت کە دەمان ویست بەڵام دەتوانین بچینە ئەو کۆمپانیای بڕاون لێیەتی و دەکرێ کیڵەریش لەوێ بێت... وە بتوانین ناونیشانی باڵەخانەکەی کریس'یش بدۆزینەوە.."
بۆڕتۆن وای وت بێ ئەوەی هیچ پەشیمانی و ترسێکی لێ بەدی بکرێت و لە قسەکانی کۆتایدا گەیشتە تەنیشت کورسییەکەی هەنتەر...

هەنتەر سەری بەرزکردەوە و سەیری بۆڕتۆنی کرد..

" دوورە؟"
وای وت...

"ئەوەندە نا... یەکێک لە بکوژە لێهاتووەکانمان لەوێ نزیکە دەتەوێ ئەو پیاوەکانی بنێرم تا خۆمان دەگەین؟.."

هەنتەر سەری خستە خوارەوە و دواتر دەستی گرت بە سەرییەوە و بە هێواشی سەری بە بەڵێ جوڵاند...

"لێنسەکانم بۆ بێنە..."
وای وت و هەڵسایەوە لەسەر کورسییەکەی و پێڵاوە ئاسنەکانی کردە پێی...

"لیدەر... واباشترە ئامادەبیت... من هەریەکێکی تر نیم ڕووبەڕووی بوویتەتەوە... بزانم چۆن کوڕەکانت دەپارێزی... "
هەنتەر بە بەردەم خۆیەوە وای دەوت کاتێ پێڵاوەکانی دەکردە پێی و لە کۆتا وشەدا قاچی بە توندی دا بە زەوییەکەدا و زەوییە ئاسنەکە کون بوو و شوێنەواری پێڵاوەکە تێیدا دەرچوو..

.
.
.

لیدەر بە دوودڵییەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو و هەر قاچی دەلەرزان و گازی لە نینۆک و پێستی دەستی دەگرت لە دوودڵی و قەلەقیدا دوای ئەوەی بڕاون و لویس ئەوانیان بینی...

جەماعەتیش چووبوونە دەرەوە بۆ چاودێری دەورووبەر و تەنها نیک لە ماڵەوە بوو...
هەرچەنە لیدەر پێی وتن کە وانەکەن و لە ماڵەوە بمێننەوە بەڵام پێداگریان کردبوو و پێیان باش بوو هەر هیچ نەبێت گەر هاتن ئاگادار بن...

جەیمسیش لە ژوورەکەی جەیک بوو و لەسەر جێگاکەی ئەو خەوتبوو دوای ئەوەی پەستانی خوێنی بەرز بۆیەوە...

جەیک و نیکیش لەسەر جێگاکەی کیڵەر دانیشتبوون بەدیارییەوە و بیریان لەو وەزعە دەکردەوە..

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخDonde viven las historias. Descúbrelo ahora