.
.
.
بە خێراییەکی زۆر بەناو بینایەکاندا تێدەپەڕین تا گەیشتنە نزیک لوتکەی ناوچەکە...
ڕاندی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بە هێواشی سەری بردە ژوورەوە لە پشت دیوارەکە و بە بێدەنگی سەیری ژوورەوەی کرد...
بینی ناوەوەی بینایەکە چڕ و قەڵەبالغە...
سەیری لایەکەی تری کرد بۆ ناثان ئاماژەیەکی کرد و ناثان سەری لەقاند...
بەیەکەوە ڕۆیشتن و هەریەکە و لەلایەک کە پیاوەکانی هۆڵەکە بە ئاگادارییەوە سەیری دەوروبەریان دەکرد..
تا هەموو کامێراکان لە ناکاو پچڕان و بە شۆکەوە سەیری دەوروبەریان کرد و ڕاندی لەلایەک و ناثان لەلایەک بە جارێک هێرشیان هێنا و هەریەکە و دە پیاویان بە بێدەنگی کوشت و سەر بڕی کە هەر هەلیان پێنەدان گولەش بتەقێنن...
ڕاندی ملی کۆتا پیاوی بڕی و هێواش لەسەر زەوییەکە داینا و چەقۆیەکەی خستەوە کەمەری و سەیری ناثانی کرد کە ئەویش ملی هەردوو پیاوەکەی تری لێکردەوە و بە هێواشی داینان و سەیری ڕاندی کرد...
"بەردەوام بە من بەشی سەرەوە دەگەڕێم.."
ڕاندی بە نزمی وای وت کە چووە لای و ناثان سەری لەقاند..هەریەکە و بە ڕێی خۆیدا ڕۆیشت...
.
.
.
نیوەی شەو بوو کە بە هێواشی دەرگای باڵەخانەکە کرایەوە..
چان لەسەر مێزەکە خەوی لێکەوتبوو و گەنجەکانیش هەموویان لە ژووری خۆیان و ئەلێکس و لیدەر لە ژوورەکانی پشتەوە بوون کە خەریکی ئامار و ئەو کامێرا و هەواڵانە بوون کە لەلایەن ڕاندی و ناثانەوە بۆیان دەنێردرا دەبا ئاگاداری هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بن و لەسەر کورسیەکانی ژوورە پڕ ئامێر و نهێنییەکە دانیشتبوون...
"بەزەییتان فڕێبدەن... یەک کەسیش نابێ بە زیندوویی بمێنێت کە ئێوەی دیوە..."
لیدەر لە ڕێی مایکەکەوە بە جدیەوە وای وت بۆ ناثان و ڕاندی..."ئەوان تا ئێرە باش هاتوون.."
ئەلێکس بە نزمی واێ وت...ئاگادار نەبوون کە کێ هاتۆتە باڵەخانەکەوە...
تا لیدەر لە ناکاو سەری بە خێرایی سوڕاند لەوەی دەبێ کێ بێت هاتبێتە ژوورەوە،؟
بە هێواشی هەڵسا و ئاماژەی بە ئەلێکس کرد بێدەنگ بێت کە بەرە و دەرگاکە ڕۆیشت و کردیەوە و چووە دەرەوە..
ئەلێکس سەیری ئامێرەکەی کردەوە..
دەیزانی گەر هەرکەسێکیش بێت لە ژێر دەستی لیدەر دەرناچێت...
لیدەر دەستەکانی لە گیرفانی بوون کە ڕووخسارێکی سارد و بێزاری لەسەر ڕووخسار بوو و هەنگاوی دەنا تا لە ڕاڕەوەکە چووە دەرەوە و چووە هۆڵەکە..
BẠN ĐANG ĐỌC
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Bí ẩn / Giật gân{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...