.
.
.
.
.
بکوژەکان بە بێهیوایی لای ماڤریک هاتنە دەرەوە..
دەیانزانی کە تاکە چارە ئەوەیە بە هێز و دەسەڵات ڕووبەڕوویان ببنەوە..
یان ئەوەتا دەچنە ناو گازینۆیە زەبەلاحەکەی هەنتەرەوە و بە پلان کاری خۆیان کۆتایی پێ دێنن...
وە لەلایەکیش لە کۆنەر بێ ئاگا بوون..
چوونەوە هۆڵەکە دانیشتن و لە دەوری ئاشورا بوون کە دەیانبینی دۆخی چەن خراپ بوو چۆن خەریک بوو بەو تایە دەسوتا و ناڵە ناڵی بوو لەتاو ئازار...
.
.
.
کێڵەر لە باخچەی کۆمپانیاکە بوو و پشتی دابوو بە دارێکدا کە بە نامە قسەی لەگەڵ جەیک دەکرد...
کێڵەر:
"باسی چی دەکەی جەیک؟
مەگەر ئەو لاتان نییە؟"جەیک:
"نەخێر... من لە هۆڵەکەم ئاشورا دۆخی باش نییە بەڵام لەوساوە هەست دەکەم کۆنەریش هەمان شتە...
وە ڕاستیش بڵێم بۆ تۆش هەمان هەستە...
نازانم بگەڕێم و بیدۆزمەوە یان خۆیان چارەی بکەن"کێڵەر:
"تەداخول مەکە...
گەر دەزانیت شتەکە دەکرێ خراپ بێت تەنها ئارثەر یان نیک ئاگادار بکەوە ئەوان دەتوانن کێشەکان چارە بکەن.
وە من باشم خەمت نەبێت تەنها ئاگاداری
خۆت و جەیمس بە تا ئەوکاتەی شوێنێکتان بۆ دەگرم و لەوێ دەرتان دەهێنم.. جارێ سەرقاڵم باشە."جەیک:
"کێڵەر...
ئەوان بەهۆی منەوە وایان بەسەرهات...
هەست بە تاوان دەکەم..."کێڵەر بێدەنگ سەیری نامەکانی دەکرد...
وە جەیک بەردەوام بوو لە نوسین تا نامەیەکی تریشی نارد..* من خەتابار بووم...
خۆ لەوێش پێم وتی...
من کارەکەم دەستپێکرد تا بیانپارێزم دەزانم هەڵەتێگەیشتن و سوپاسگوزار نەبوون بەڵام کێڵەر هەلێکی تریان پێبدە*کێڵەر چاوەکانی لەسەر شاشەکە جێگیر بوبون و بیری دەکردەوە...
*تکایە*
BẠN ĐANG ĐỌC
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Bí ẩn / Giật gân{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...