.·:*¨༺ ~ Part 49 ~ ༻¨*:·.

97 19 1.1K
                                    

.

.

.

دادپەروەری بۆ کەس نەبووە تا بۆ تۆ بێت

.

.

.


ئەمڕۆ ڕۆژی پشووی گەنجەکان بوون کە هەر لە کاتژمێر شەشەوە عەجولانە هەڵسابوون و کەوتبوونە ئەو ناوە بە هاروهاجی و شەڕ و هەرا...

چان و جەیمس و ئێلباش لەلای یەکەوە لەسەر مێزەکە دانیشتبوون و ئێلبا بە داماوی و بەدەم داڵغەلێدانەوە چایەکەی تێکدەدا و جەیمس لە خەواڵوویی سەری کەوتبۆیە سەر مێزەکە و چانیش وەک پشیلەی ترساو گڤ بوبو لە ترسی ئەوەی هان بێت...

کێڵەر لەسەر قادرمەکان هاتە خوارەوە...

"من دەڕۆم چان... هان لای لویسە دوای نیوەڕۆ بۆتی دەنێرمەوە باشە..."
کێڵەر وای وت وەک هەمووجار بەیانیان زوو باڵەخانەکەی جێدەهێشت و تەنها بۆ شەوان لەوێ دەبوو...

چووە دەرەوە و سویچەکەی دەرهێنا کە دەستێکی لە گیرفانی قاتە ڕەشەکەی بوو و بایە کز و نەرمەکە بە هێواشی قژە شەپۆلی و درێژەکەی دەجوڵاند و بەرە و سەیارە تایبەتەکەی ڕۆیشت و پێیکرد...

کە لەوکاتەدا بینی ئارثەر بە گردەکەدا هاتە سەرەوە...

برۆیەکی بەرزکردەوە...

ئەم شەو لەکوێ بوو؟

کێڵەر کەمێک کەوتە گومانەوە لەوەی شتێکی تریان لەبن سەربێت کێشەی کێڵەر تەنها گەنجەکان بوو و جەیک و چان..

نەیدەویست ئەوان بکەونە مەترسی..

وە بێگومان گەر بەبۆنەی ئەوانەوە توشی بەڵایەک هاتبان ڕووبەڕووی کێڵەر دەبوونەوە...

ئارثەر کە هاتە حەوشەکە بۆ ناو باڵەخانەکە پێش چوونە ناو باڵەخانەکە سەری سوڕاند و سەیری کێڵەری کرد کە کێڵەر هەر خۆی بە ساردی و توندی سەیری دەکرد...

ئارثەر بێدەنگ مابوو..

چاوەکانی کێڵەر چوونە سەر پەنجەکانی ئارثەر کە بە خوێن بوون و دواتر ئارثەر خۆی کە بە چاوە زەرد و بێباکەکانی سەیری کێلەری دەکرد..

ئەو ڕێزی لە کێڵەر دەگرت بەوەی یارمەتیدەریان دەبێت بەڵام ترسی ئاشکراکردنیانی لێ نەبوو...

چونکە دەیزانی دەستی کێڵەر زۆر زیاتر لە هی هەموویان بە خوێن پیسە...

کێڵەر چاوە تیژەکانی خستە سەر ڕێگاکە و دواتر بێ قسەکردن یان سەرنجی زیاتر چووە ناو سەیارەکەیەوە و ئارثەریش چووە ناو بالەخانەکەوە کە سەیارە بەهێزەکەی کێڵەر بە نەڕەی مەکینەکەوە ئەوێی جێهێشت...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ