.
.
.جەیمس کە چاوەکانی کردەوە بینی پشتی داوەتەوە دیوارەکەوە و قۆڵ و قاچی پێچراوەتەوە...
کەمێک بەر چاوی تەڵخ بوو و بەرە بەرە ڕوون ئەبوو و کە بەتەواوی بینایی بۆ گەڕایەوە،
ڕاندی بینی لە ئەوبەری حەوشەکەوە دانیشتبوو...جگەرەی دەکێشا و خەریک بوو شانی خۆی دەپێچییەوە...
جەیمس کەمێک جوڵا و ویستی بچێت و سوپاسی بکات بۆ ئەوەی کە کردی چونکە گەر ئەو نەبا ئەوا دەمێک بوو مردبوو...
"شایەنی نییە..."
ڕاندی بە ساردی وای وت پێش ئەوەی تەنانەت جەیمس قسەش بکات..."لەوانەیە بەمزووانە هەنتەر بێتە ئێرە لە دوای پارچەپارچەکردنی ئەو هیچ و پوچە...
ئامێرێکی لۆکەیشنی نهێنیم لەسەر جلەکانی سای دۆزییەوە و پێم وابێت باشنابێت بۆ ئێستا لێرە بین...
خەڵکی کۆڵانەکە ڕایانکردووە و هەندێکیشیان پۆلیسیان ئاگادار کردۆتەوە بۆیە وا باشترە تا زووە لەم وڵاتە دەرچین..."
ڕاندی وای دەوت و لە پێچانەوەی قۆڵی تەواو بوو..."ب.. بۆچی لە وڵات.. دەرچین؟"
جەیمس بە پچڕ پچڕ وای دەوت و هەوڵی دەدا ڕێکتر دانیشێ..." نابێ هەنتەر بزانێت تەنانەت لە کام وڵاتین..."
ڕاندی وای وت و جگەرەکەی کوژاندەوە و هەڵسا...♫/دەنگی پێڵاوی ئاسن/♫
لەگەڵ دەنگەکە هەردووکیان موچرکەیان پێدا هات...
جەیمس سەیری ڕاندی کرد کە ئاماژەی پێ کرد بە هیچ شێوەیەک هیچ دەنگێک دەرنەکا...
ڕاندی هێواش هەڵسا و چووە پشت دەرگایەکەوە و بە نهێنی سەیرێکی دەرەوەی کرد و ڕاستەوخۆ هاتەوە پشت دەرگایەکە...
لە ڕووخساریدا نیگەرانییەکی زۆر دیار بوو...
سەیری جەیمسی کرد و دووبارە ئاماژەی پێکرد کە هیچ دەنگێک دەرنەکا...هەنگاوە ئاسنینەکان بەردەوام بوون تا گەیشتە پێش دەرگایەکە... بە کورتی سەر تەرمی سای...
گوێیان لە دەنگی پێکەنینێکی نزم بوو...
ڕاندی هێواش چەقۆیەکی لەسەر زەوییەکە هەڵگرت و دەیزانی کە تەواوی خەڵکەکە لە پشتی کۆڵانەکە خۆیان شاردبۆیەوە...
بۆیە بە وریایەوە نوکی چەقۆیەکەی گرت تا بۆ ئەوی هەڵی بدات و سەر لەو کەسە بشێوێنێ و هەر هیچ نەبێت چەقۆیەکە بەر یەکێک بکەوئت قیژە بکات و ئەمان دەربازیان بێت...بە وریایەوە چەقۆیەکەی بە خێراییەکی زۆر فڕێدا و بەر یەکێک کەوت و هاواری لێ هەڵسان...
وە گوێیان لە هەنگاوە ئاسنینەکان بوو کە بەرەو لای هاوارەکەوە ڕۆیشت...
ڕاندی ئەو هەلەی قۆستەوە و خێرا جەیمسی هەڵگرت و بە پێچەوانەی کەسەکە ڕۆیشتن...
BẠN ĐANG ĐỌC
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Bí ẩn / Giật gân{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...