.·:*¨༺ ~ Part 46 ~ ༻¨*:·.

87 19 704
                                    

.

.

.

{ژیان ئاسان نابێت}

~تۆ بەهێزتر دەبیت~

.

.

.

~ئەلێکس ئێبێرت~

*

*پیاوی پەیکەرەکان*

*

چۆن لە گەنجێکی بێ کێشەوە بوو بە یەکێک لە مەترسیدارترین بکوژەکان کە هەتا دەوڵەتیش ڕەتی دەکردەوە دەستبەسەری بکات!

.

.

.

قژە درێژەکەی بەسەر شانەکانیدا کەوتبوو کە هەر لەسەر کورسی ژوورەکەی خەوی لێکەوتبوو لە بێتاقەتی و ماندوویەتیدا...

تا لە ناکاو کەسێک توند دەرگاکەی کردەوە...

"نەفرەتی تا ئێستا هەڵنەستاوی؟...
خێراکە دەی خوشک و براکانت وا دەچنە قوتابخانە تۆش بڕۆ کار دەی"
بە ساردییەوە وتی و چووەوە دەرەوە...

"باشە باوکە.."
دەنگی ئەو گەنجە بە زۆر هات...

سەرەڕای ئەوەی ١٦ ساڵ بوو بەڵام دەنگێکی قوڵ و دەگمەنی هەبوو لەچاو تەمەنی خۆی...

هەڵسایەوە کە قژی تا خوار پشتی درێژ بوو و ڕەش و خاو بوو...
جەستەیەکی خەیاڵی و باڵایەکی بەرز،
چاوەکانیشی وەک زەریا وابوون...

تیشێرتەکەی داکەند و دانەیەکی تری کردە بەر کە دەتتوانی لەسەر قۆڵ و پشتە ماسولکەدارەکانی شوێنی برین و ئەشکەنجە ببینیت...

سەری بەرزکردەوە کە چاوەکانی وەک هی گورگ وابوون تیژ و برۆیەکانی نزم و توڕە بوون بە شێوەیەکی سروشتی و پڕ و تۆخ و ڕێک بوون...

لوتی ڕێک و لێوی پڕ و هێڵی چەناگەی تیژ لە وەسفە ناوازەکانی تری ڕووخسارە ڕێکەکەی بوون کە هەموو شتێکی هەبوو بۆ بوون بە مۆدێلێکی ناودار و تاک...

لە دیوارەکانی ژوورەکەی کاغەز بە دیوارەوە بوون کە هەندێک هاوکێشە و بابەتی زانستیانە و کیمیا لەسەری بوون..

پێدەچێت حەز بە بابەتی کیمیا بکات وایە؟

چووە دەرەوە و چاکەتەکەی کردە بەر کە بەو بارانە بە پێ بەرە و شوێنی وەستانی پاسەکە دەڕۆیشت و دەستەکانی خستە گیرفانییەوە و لەوێشەوە بەرە و شوێنی کارەکەی...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخDonde viven las historias. Descúbrelo ahora