.·:*¨༺ ~ Part 12 ~ ༻¨*:·.

86 26 205
                                    

.
.
.

کیڵەر دوای قسەکانی کەمێک بەرەو دواوە ڕۆیشت و لەناکاو کەوت بەڵام پێش ئەوەی بە توندی بەر زەوی بکەوێ جەیک گرتییەوە و هێواش لەسەر زەوییەکە داینا...
بەهۆی ئەو هەموو خوێنەی کە لێی ڕۆیشت و برینەکانی و شکانی قەفەسەی سینگی کە هەناسەدانی بۆ قوڕس کردبوو تەوازنی لەدەستدا...

لیدەریش خوێنێکی یەکجار زۆری لەسەر دەڕۆیشت و کۆنەر و ئارثەر هەوڵیاندەدا بیوەستێنن و لیدەر بە هێواشی چاوی داخست...

"کیڵەر کیڵەر..."
جەیک بە شڵەژاوییەوە بانگی کیڵەری دەکرد کە بە توندی هەناسەی دەدا...

کیڵەر جەیکی لادا و دووبارە هەوڵی دەدا هەڵسێتەوە بەڵام خەریک بوو بکەوێت دووبارە بەهۆی ئازاری سینگی...

"کیڵەر بوەستە ئەوە مەترسیدارە!..."
جەیک بە هاوارەوە وتی و هەوڵی دەدا کیڵەر دانیشێنێت تا ئارام بێتەوە...

"هەمووان... هەمووان بە دڕندە دەمبینن...
جەیک تۆش هەروا وانیە!؟... تۆ هەموو ڕاستیەکان دەزانیت... "
کیڵەر بە چاوی پڕەوە واێ وت و کەوتە سەر چۆکەکانی و هەموو شتێک تاریک بوو بەڵام لە سەری خۆی دەدا تا بەخەبەر بمێنێتەوە...

نیکیش ئەوکاتە هاتە خوارەوە و نەیزانی بچێت بۆ لای کیڵەر یان لیدەر...

.
.
.

"سەیرکەن ئێمە ئێرە چۆڵ دەکەین تێگەیشتن؟!..."
ئێلبا بە توڕەییەوە وای وت و دەستی جۆنگهۆ و یۆسانگی گرت و یونهۆ و سۆنگواشی خستە پێش خۆی...

"هێی ئێلبا بوەستە!..."
چان دوای کەوت و وای وت...

"دوورکەوە!... ئەوانە وەکو برا بچووکی خۆمن دەبوایە هەر لە یەکەمجار ئەوانم نەهێنابایە ئەم شوێنە ترسناک و ناتەواوە!.."
ئێلبا بە توڕەییەوە وای وت و جانتاکانی کۆ ئەکردەوە و لە ڕاڕەوەکە بە خێرایی ویستی بچێتە خوارەوە...

چان سەیری ئەلێکسی کرد کە لەلای قادرمەکەوە وەستابوو و قۆڵەکانی لەناو یەک قفڵ کردبوو و شانی دابۆیە لای دیواری قادرمەکە و ئێلبا و گەنجە تازەکانیش دەیانویست بەوێدا بڕۆنە خوارەوە...
تاڵ تاڵ قژی هاتبۆیە خوارەوە بۆ سەر چاوی و بەهۆی خوێنەکەی سەرییەوە تەڕ بوبوو...
وە بە نیگایەکی سەیر سەیری ئێلبا و ئەو چوارەی دەکرد...

چان ڕاستەوخۆ شانی ئێلبای گرت و ڕایکێشایە یەکێک لە ژوورەکان و دەرگاکەی داخست...
ئەو چوارەش هێواش گەڕانەوە پاش کە ئەلێکسیان بەوجۆرە بینی تەنانەت چاویشی نەدەنوقاند..
سان و هۆنگجوون هاتنە پێشیان تا ئەلێکس بەتەمای هیچ نەبێت...

"ئەرێ شێت بوویت!؟... خۆ بەزۆر نییە من دەڵێم نامەوێت لێرە بمێنمەوە!!"
ئێلبا بە توڕەییەوە وای وت و بەرەو دەرگایەکە ڕۆیشت بەڵام چان ڕێگەی نەدا و پێشی دەرگایەکەی لێی گرت...

"سەیرکە سوێند دەخۆم دەتانکوژن! وازتان لێ ناهێنن گەر لێرە بڕۆن لە هەر شوێنێک بن دەتاندۆزنەوە و دەتانکوژن... ئێوە...
ئێوە نابێ لێرە بڕۆن یان بیر لە ڕاکردن بکەنەوە چونکە ئەوان وازناهێنن و نایانەوێت بەهیچ جۆرێک تەنانەت گومانیش بکرێت کە لێرە نیشتەجێن... تۆماس کوژرا چونکە ویستی ئێرە جێبهێڵێت دوای ئەوەی ئەوانی بینی...
پێویستە لێرە بمێننەوە بۆ سەلامەتی خۆتان..."
چان بە بێ چارەیی و شڵەژاوییەوە وای دەوت...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخWhere stories live. Discover now