.·:*¨༺ ~ Part 38 ~ ༻¨*:·.

124 21 253
                                    

.
.
.
.
.

/دەنگ باران/

-چۆن بوو بە بکوژی 7 ملیۆن کەس بە تەنها-

{کۆنەر واڵتەرز}








{کاتژمێر 6ی ئێوارە}

°

°

°

گەنجێکی پازدە ساڵی کەشخە و ڕێک بوو لەوە نەدەچوو کە پازدە ساڵ بێت لەبەر بەرزی باڵای و ڕێکی جەستە و هەیکەلی و جوانی ڕووخساری...
هاتە دەرەوە و خێرا ئەو موچە کەمەی وەری گرتبوو لە کارەکەی دا بە خوشکە بچووکەکەی تا بیباتەوە بۆ ماڵەوە...

چاوە زیویەکانی بەدوای خوشکەکەیدا بوون تا بینی کە سواری پاسەکە بوو و بۆ ماڵەوە بەڕێکەوت ئەوە کۆتا پاس بوو...

"نیک تۆ تەواو بوویتە چی دەکەیت لێرە؟..
پاسەکە ڕۆیشت..."
بەڕێوەبەرەکەی بە ساردییەوە وای وت..

"چاوەڕێی کۆنەر دەکەم..."
نیک وای وت کە لەسەر کورسیەکە دانیشت و سەرەڕای ئەو بارانە زۆرە و ساردی کەشەکە گوێی لێنەبوو ئەو کاری خۆی کردبوو و پارەکەی دا بە زۆی خوشکە بچووکەکەی تا بیباتەوە بۆ ماڵەوە و خۆیشی چاوەڕێی کۆنەری دەکرد کە لە منداڵییەوە برادەرن...

کۆنەر ئەمڕۆ سزا درا چونکە بەهۆی برینداری پەنجەکانییەوە نەیتوانی بە باشی کارەکان بکات بۆیە بەڕێوبەرەکە سزای دا کە سێ کاتژمێری زیاد کرد بۆ ئەمشەو...

/پاش نیو کاتژمێر/


.

.

.

"گەورەم درەنگی کردووە تۆ خۆت دۆخی ماڵەوەم دەزانی..."
کۆنەر بە بێچارەییەوە وای وت کە پەنجەکانی بریندار بوبون ئەوەندە ئەو ئاسنە زبرانە بتوێنێتەوە لە کۆتایدا ئەوە تاکە کارە دەتوانێت خەرجی خۆی و دایکە نەخۆشەکەی پێ دابین بکات...

"تەنها یەک وەجبە ماوە...
بیرت نییە؟ ئەمڕۆ سزام دای"
بەڕێوەبەرەکە بە ساردییەوە وای وت...

کۆنەر خێرا ئەو وەجبەیەشی تەواوکرد و پارەکەی خۆی وەرگرت و خستیە گیرفانی و چووە دەرەوە کە بینی بارانێکی زۆر بە خوڕە و نەفرەتی کرد...

هاتە خوارەوە لەسەر قادرمەکان و چاوی بە نیک کەوت کە لەسەر کورسیەکە خەریک بوو خەوی لێکدەکەوت خەمی خوارد ئەو نیو کاتژمێرە لەو سەرمایە چاوەڕێیەتی....

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخDonde viven las historias. Descúbrelo ahora