.·:*¨༺ ~ Part 50 ~ ༻¨*:·.

61 17 222
                                    

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

.

.

.

جەیمس بە خێرایی لەگەڵ ئەو دەنگەی ناو ژوورەکە کشایەوە و نەفرەتی کرد کە پشتی بەر شتێکی پتەو کەوت...

زانی گیرا و ئەوە یەکێک لە بکوژەکانە...

بێ دوودڵی و یەک و دوو سوڕایەوە و شەقێکی دا لە قاچی و بەو قژە سپیە و چاوە زەردانەی زانی ئارثەرە خێرا ویستی تێپەڕێت بەڵام ئارثەر توند ملی گرت و دای بە دیوارەکەدا و چەکەکەی دەرهێنا و لە چرکەیەکدا لەژێر ملی گیری کرد!

" بە چ بوێریەک ئەمە دەکەی؟"
ئارثەر بە توندی وای وت و دەستی لە ملی توندکرد و جەیمس توند مەچەکی گرتبوو تا دووری بخاتەوە بەڵام ئاری دەستی هەر توندتر دەکرد تا جەیمس تەواو هەناسەی لێ بڕا و لەوساتەدا لەناکاو دەرگاکە بە توندی کرایەوە و ئارثەر وەستا...

هەموو بکوژەکان کە لە هۆڵەکە بوون و هێواش هەڵسانەوە کە ئەو کۆمەڵە پیاوەیان بینی هاتنە ژوورەوە و چان خێرا لە مێزەکەی هاتە دەر بزانێت چیان دەوێت...

" لە ئێف بی ئای و سی ئای ئەیەوە هاتووین...
هەواڵدراوە کە ئەمڕۆ تاوانبارێک بە هەڕەمەکی گیراوە و بێتاوان لە قەڵەمدرا تا ئەوکاتەی هێرشی کردە سەر کەسێک و ئێستا نادیارە...
کۆنەر واڵتەرز گومان دەکرێت ئەو بووبێت شایەدحاڵ هەن وتوویانە لێرەوە هاتووە ڕاستە؟"
سەرۆکەکە وای دەوت بە جدی و ئەوانەی تر هاتنە ژوورەوە کە هەموویان لە پیاوی بەهێز و توند دەچوون..

لیدەر ئارام لای چێشتخانەکەوە پشتی دابوو بە دیوارەکەدا و دەستەکانی لە گیرفانی بوون کە سەیری دەکردن جۆرێک لە توڕەییەکی نائاسایی لە ڕووخساری بوو بەڵام هەوڵی شاردنەوەی دەدا...

بکوژەکان بە هەر جۆرێک بوو سەیری لیدەریان کرد بە نهێنی و لیدەر دەستی بە ڕووخساری خۆیدا هێنا کە پشت دەست و سەر پەنجە درێژ و نازدارەکانی هەمووی دەمار بوون و کە دەست پێداهێنانەکە گەیشتە خوارەوەی ڕووخساری و چاوە تیژەکانی دەرکەوتن کە سەیری خوارەوەی دەکرد بە ئەستەم برۆیەکی بەرزکردەوە بە مانای نەخێر و ڕەتکردنەوەی شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵیان...

وەک ئەوەی بە نهێنی ئاماژەی کرد کە بە هەموو جۆرێ نکۆڵی لە بوونی کۆنەر بکەن وە شەڕیش نەکەن بە ئاشکرا...
گەر بزانن لێرە بووە بە تەئکید دەزانن هەموو ئەمانە بکوژەکانن و تیا دەچن...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخDonde viven las historias. Descúbrelo ahora