.·:*¨༺ ~ Part 10 ~ ༻¨*:·.

92 25 289
                                    

.
.
.

کیڵەر لیدەری بەرزکردەوە و لە پەنجەرەکە فڕێیدایە خوارەوە بەڵام لیدەر نەکەوت و بە دەستێک خۆی گرتەوە... بە هێزی ئەو دەستەی خۆی بەرزکردەوە و ملی کیڵەری گرت و ڕایکێشا...

"بوەستە بە نەفرەت بیت با قسە بکەین!..."
لیدەر بە دەنگێکی قوڵ و توڕەوە وای وت...

کیڵەر بە زۆر خۆی گرتبوو و هەرچی ئەکرد دەستی لە ملی لێ نەئەبۆیەوە و زۆر بەهێز بوو...
بۆیە لیدەری ڕاکێشایە سەرەوە و بە بۆکس لە پەراسووەکانی دەدا و دەیزانی کە شکاون تا زیاتر ئازاری بدات...

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ناو: لیدەر
تەمەن: 22ساڵ
باڵا: 194

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

جەیک شەقێکی دا لەوەی کە لە بەرامبەری بوو و پشتی دای لە لێواری دیوارەکە...
چەقۆیەکی هەڵگرت و لەسەر ملی ڕایگرت بەڵام کەسەکە جەیکی بەرز کردەوە و دای بە زەوییەکەدا و گرتی تا نەجوڵێت...

"بوەستن لە شەڕکردن!..."
بە هاوارەوە وای وت...

جەیک کەمێک سوڕایەوە و توانی ڕووخساری بە باشی ببینێت کە زۆر قۆز بوو و تەنکە ڕیشێکی هەبوو وە ئەو تاتۆیەی سەر ملی ببینێت کە لەوە دەچوو ناوی خۆی بێت...

/نیکۆلاس/

جەیک بە زۆر خۆی گرتبوو و گەر بجوڵابا ئەوا پشتی دەشکا... سەیری کیڵەری کرد کە خەریک بوو لیدەر بکوژێت چونکە لیدەر تەنها بەرگری دەکرد و نیازی شەڕی نەبوو...

"باشە باشە من دەوەستم بەرم دە!..."
جەیک بە پەلە پەل وای وت و بە شڵەژاوی سەیری لیدەری دەکرد کە کیڵەر خەریک بوو بیکوژێت...

"چۆن باوەڕ بکەم!،.."
نیک وای وت...

"بە نەفرەت بیت بەرم دە خەریکە یەکتری دەکوژن!.."
جەیک بە هاوار و توڕەییەوە وای وت...

نیکیش بە ناچاری جەیکی بەردا...

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ناو: نیکۆلاس
تەمەن: 24 ساڵ
باڵا: 198

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

دەرگاکان قفڵ درابوون و لە ناکاو دەرگای ژوورەکەی ئێلبا کرایەوە...
کاتێ یەکێ لە نهۆمی شەشەم خۆی هەڵدایە خوارەوە کە قژێکی درێژی هەبوو و دەستەکانی لە بەرامبەر ئێلبا بەرز کردەوە و بە دەنگێکی گڕ و لەسەرەخۆوە وتی:

"داینێ... قسە دەکەین"

لەوکاتەدا یونهۆ دەرگای ژوورەکەی شکاند و بێ یەک و دوو ملی گرت و دوای بە دیوارەکە دا و توانی تاتۆکەی سەر ملی ببیێنێت...
وادیارە هەموویان ناویان لەسەر ملیان تاتۆ کراوە...

/ALEX/

ئەلێکس یونهۆی خستە خوارەوە و بە دەستێک گرتی و لە جوڵەی بڕی دەیتوانی لێیبدات بەڵام لێی نەدا و بە دەستێک یونهۆی گرتبوو و دەستەکەێ تری لە بەرامبەر چەکەکەی ئێلبا ڕاگرتبوو تا تەقە نەکات...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخDonde viven las historias. Descúbrelo ahora