.·:*¨༺ ~ Part 42 ~ ༻¨*:·.

58 18 320
                                    

.

.

.

یونهۆ لەناو سەیارەکەی کێڵەر بوو کە قایشی بەست و دانیشت..

کەمێک دوودڵ بوو چونکە سەیارەکەی بەشی ناوەوەی ئاسایی نەبوو هەمووی شاشە و دوگمەی تۆربۆ و خێرایی و بەهێزی بوو..

بە دوودڵیەوە سەیری بەردەم خۆی کرد و کێڵەر سلفی لە سەیارەکە دا کە یەکسەر کەوتە کار و مەکینەکەی زۆر بەهێزبوو وەک ئەوەی بە تایبەت بۆی دروستکرابێت و ڕاستەوخۆ بە خێرایی کەوتە ڕێ کە یونهۆ خۆی لە کوشنەکە نقوم کرد لە ترسا و ئەیوت ئێسا نا ئێسا وەرێان ئەگەڕێنێت...

کێڵەر بە بێزاریەوە سەیری کرد وەک ئەوەی ئەو خێراییە هەر هیچ نەبێت و لە ناکاو بۆ کۆڵانەکە سوڕایەوە کە هاوار لە یونهۆ هەڵسا...

.

.

.

کۆنەر لەسەر کورسی چێشتخانەکە دانیشتبوو و خەریکی دروستکردنی گولەی دەمانچەکەی بوو....

دەمانچەکەی ئەو زۆر تایبەت و بەهێز و جوان بوو و زیوی بوو وە خۆی دەبا گولەکانی دروست بکات چونکە گولەی تایبەتی دەخوارد..

گولەکانی تێکرد و سواری کرد...

لەوکاتەدا جەیک هاتە چێشتخانەکەوە و قاوەیەکی بۆ خۆی ئامادەکرد و کۆنەر بە لاچاوێک سەیری کرد و سەیری چەکەکەی دەستی کردەوە...

جەیک قاوەکەی تێکرد و پشتی دایە کەوەنتەرەکە کە بە لاچاوێک سەیری کۆنەری کرد..

درۆی نەدەکرد... ئەو لە کۆنەر دەترسا..
چونکە زۆر مەترسیدار و وەحشیگەرانە بوو...

وەک ئەوەی تەنها بۆ کوشتن بێت...

کۆنەر هەڵسایەوە کە بەرە و لای شوێنەکەی جەیک ڕۆیشت جەیک دڵی خورپەی کرد خۆ گەر پێی کرابا ئەچووە ناو کەنتۆرەکەوە لە ترسا..

کۆنەر بە لاچاوێک و بە ساردییەوە سەیری کرد کە بارووتی سەر کەوەنتەرەکەی برد...

" بەتەمای پلانی تر نین لەگەڵ براکەت؟.."
کۆنەر بە توانجەوە وای وت و جەیک بە ساردییەوە سەیری بەردەم خۆی دەکرد خۆ ناوێرێت هیچ بڵێت ئاخر کۆنەر ئاسایی نییە...

جەیک بێدەنگ مابۆیەوە و سەیری بەردەم خۆی دەکرد تا کە بینی یونهۆ هاتە ئەوێ هەناسەیەکی ئاسوودە و ترسی دایەوە...

" گەڕایتەوە؟.. "
جەیک بە نزمی بە یونهۆی وت و یونهۆ سەری لەقاند کە سوور و شین و مۆر بوبۆیەوە ئەوەندە بەر ئەملا و ئەولای سەیارە بکەوێت بەو شۆفێریەی کێڵەر و شەرمکردن و بابەتیشی لەلایەک...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخDonde viven las historias. Descúbrelo ahora