.·:*¨༺ ~ Part 3 ~ ༻¨*:·.

135 31 502
                                    

.
.
.

"کیڵەر بەم درەنگانی شەوە چ کارێکت هەیە لێرە؟"
جەیک وای وت کاتێ لەگەڵ کیڵەر لە خانووێکی کۆن دابەزین...

"تەنها چەند گومانێکە...
لەگەڵ باوکم لێکۆڵینەوەمان کرد دەربارەی کەیسی ئافرەتێک کە بە خراپی کوژرابوو و جەستەی شێوێنرابوو...
وادیارە بکوژێکی زنجیرەیی کارەکانی چالاک کردووە بەڵام تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە ئێستا باوکم بە تەنها دەکۆڵێتەوە و منیش هاتمە ئێرە تا بزانم دەتوانم چیبکەم چونکە زۆربەی گومانەکان ئاماژە دەکات کە زانیاری پێویست لێرە بێت..."
کیڵەر وای وت و چووە بەردەم خانووەکە...

جەیک لە دەرەوە پشتی دابۆیە سەیارەکەی و کیڵەریش لە دەرگای دا و چاوەڕێی کرد بیکاتەوە...

"ئەو گەمژانە..."
جەیک بە بەردەم خۆیەوە وای وت...

کیڵەر نزیکەی دوو خولەک بوو لەوئ لە دەرگای دەدا و وەستابوو... بەڵام کەس نەیکردەوە...
سوڕایەوە و سەیری جەیکی کرد و جەیکیش ئاماژەی پێکرد کە وازبێنێت و بگەڕێنەوە...

جەیک ویستی بچێتە ناو سەیارەکەوە بەڵام لە ناکاوێک کیڵەر مشتێکی دا لە دەرگاکە و کونی کرد!

"ئۆی خوایە!! کوڕە... ئەو هەموو هێزە چییە..."
جەیک یەکەم جار لەبەر بەرزی دەنگی شکانی دەرگاکە هاواری کرد بەڵام دواتر بە بەردەم خۆیەوە وای وت...

"دەزانم یەکێک لەوێیە... باشترە بێڕێز نەبن.
لەگەڵ من ئەنجامی باش نابێت."
کیڵەر وای وت و لە بەشی ناوەوەی دەرگاکە قفڵەکەی کردەوە و ڕۆیشتە ژوورەوە...

"ئایی خوایە چە کەسێکی چەپەڵە..."
کیڵەر بەناو خانووەکە دا دەگەڕا و وای دەوت...
جەیکیش لەوکاتە هاتە ژوورەوە...

"کیڵەر زیانی پێ نەیەگەنی باشە؟"
جەیک هاتە لای کیڵەر و وای وت...

"باشە..."
کیڵەر وای وت...

"وەی..."
جەیک وای وت چونکە زەوییەکە زۆر پیس و خلیسکاوی بوو...
قاچی خزی و خۆی بە کیڵەر گرتەوە خەریک بوو ئەویش بەربداتەوە...

کیڵەر بەبێ جەوی سەیری کردوو و ئەویش داوای لێبووردنی کرد...

لەناکاوێک دەنگی شکاندی پەنجەرە هات لە ژوورەکەی پشتەوە و هەردووکیان بە ڕاکردن بەرەو ئەوێ ڕۆیشتن...
کیڵەر زووتر گەیشت، بینی پەنجەرەکە شکاوە و دیارە تازە یەکێک لەوێوە ڕایکردووە و هێشتا دەنگی هەنگاوەکانی دەهات کە لە خانووەکە دووردەکەوتەوە...

جەیک لە دوورەوە دۆخەکەی بینی بەڵام لە ڕاکردن نەوەستا و ڕاستەوخۆ لە پەنجەرەکەوە بازی دایە دەرەوە و دوای کەوت...

کیڵەریش لەدوای جەیکەوە ڕۆیشت...

کەسەکە جلەکانی بەتەواوی ڕەش بوون و کڵاو و ماسکێکی ڕەشی لەبەر بوو و ڕووخساری دیار نەبوو...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخDonde viven las historias. Descúbrelo ahora