.·:*¨༺ ~ Part 36 ~ ༻¨*:·.

87 24 64
                                    

×خۆر لە ئاسمانە...×
بەڵام
× ڕۆژەکان هێشتا تاریکن...×










.
.
.

کێڵەر لە ئۆفیسەکەی بە ساردییەوە دانیشتبوو کە خەریک بوو باڵەخانەکە نۆژەن دەکرایەوە دوای ئەو هێرشە و سەیری بەرامبەری دەکرد...

لە بەرامبەری تۆماس وێڵسن لەسەر کورسیەک دانیشتبوو و ڕووخساری بە تەواوی بە برین پێچ پێچرابوو.. ئەمە دوای ئەوەی کە کێڵەر ویستی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات بەڵام ئەو هیچی یارمەتی دەر نەبوو لە ئەنجام کێڵەری توڕەکرد و وای بەسەر هات...

کێڵەر داڵغەی لێدابوو کە لە ناکاو یەکێک هات و دەستی لەسەر شانی دانا...

پێی بێزار بوو و دەستی لە شانی دوورخستەوە و ئەو کەسەی شۆک کرد..

کە سەری بەرزکردەوە پێی سەیر بوو...
(ئێدی فرێد)

یەکێک لە لێکۆڵەرە بەناوبانگە جیهانییەکان... بەڵام ئەو چی دەکات لێرە؟...

"واه... هەرگیز پێموانەبوو بە کەسی بتبینم بەوجۆرە دەبێ"
ئێدی بە شۆکەوە وای وت...
بیری دەکردەوە ئەو وێنەکانی کێڵەری بینیوە و پێی وانەبوو ئەوەندە سپی و سارد بێت...

ئێدی گەنجێکی تەمەن مامناوەندی لەسەرەخۆیە و بە یەکێک لە زیرەکترین و سەرکەوتووترین لێکۆڵەرەکان دادەنرێت و خویەکی کەسی هەیە کە بەردەوام دەڵێت..

(گەر چاو دانەخەم لەکاتی لێکۆڵینەوە بە کەمتر لە 24 کاتژمێر ئامانجەکە دەستگیر دەکەم...)


کێڵەر لەو ساتەدا ئەو وتەیەی ئێدی بیر هاتەوە و بە ساردی سەیری دەکرد...

ئێدی پێی سەیر بوو زۆر سارد و کەم دو بوو سەیری تۆماسی کرد کە بەوجۆرەی لێهاتبوو..
پێی وابوو هێرشی کراوەتە سەر بۆیە قسەی نەکرد و سەیری دەوروبەر و ناو باڵەخانەکەی کرد کە نۆژەن دەکرایەوە..

"گەر لێرە کارت نییە بڕۆ..."
کێڵەر بە ساردییەوە وای وت و هەڵسا و دەستەکانی خستە گیرفانی و ویستی بڕوات...

"بەڵام بۆستە... من کەیسێکم پێدراوە بە دوای بکوژی کۆمەڵێک کەس دەگەڕێم لەسەر شەقامی تەنیشت دارستانەکەوە کوژراون و دوو سەیارەش تەقیونەتەوە...
وادیارە ڕووداوەکە چەن کاتژمێرێک پێش ئێستا بووە، وە پێیان وتم کە تۆش بەژدار دەبیت لە لێکۆڵینەوە لەسەریان لەگەڵم دا... دڵخۆش دەبم قبوڵی بکەی..."
ئێدی وای وت و خەریکی ڕێکخستنی فایلەکانی دەستی بوو...

کێڵەر کەمێک وەستا و بە هێواشی سوڕایەوە...
بیری دەکردەوە چی ئەگەر ئەو تاوانە یەکێک لە هەشت بکوژە زنجیرەییەکەی باڵەخانەکە ئەنجامیان دابێت... ئەوکات دەکەوتنە کێشەوە... هەرچەندە کێڵەر لایەنگری هیچ لایەک نەبوو نە لای بکوژەکان و نە لای پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای ئەوەی خۆی لێکۆڵەر بوو بەلام بۆ ئێستا باشتر بوو بکۆڵێتەوە کە گەر دەستی یەکێک لە بکوژەکانی تێدابێت دایپۆشێت تا شتەکان خراپتر نەبوونە...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخOù les histoires vivent. Découvrez maintenant