.
.
.ئەلێکس بە هێواشی هەنگاوی دەنا بۆ ناوچەی ئەو کەسانەی کە لە کەمین بوون بۆ گەنجەکان...
"وایی کوڕە ئەوە مۆدێلە یان چی... سەیری ڕووخسار و جەستەی کە... هههە مۆدێلێک دەتوانێ شەڕ لە دژمان بکات؟ بۆڕتۆن بەڕاستی ئێمەی بۆ تاقە کەسێک داناوە؟..."
یەکێک لە پیاوەکان بە شۆکەوە وتی کاتێک ئەلێکسیان دەبینی بەرەو ئەوێ دەهات..."بەکەم سەیری کەس مەکەن... بەردەوام بن گەر توانیمان دەیخەینە ناو ڤانەکەوە"
یەکێکی تر لە پیاوەکان وای وت..."وادیارە نازانن کێین؟..."
ئەلێکس بە تێنەگەیشتنەوە لە دوورەوە بە بەردەم خۆی وای وت و سەری خۆی لار کردەوە...هەر لەگەڵ نزیک بوونەوەی لە ڤانەکە کە ئەوان لەلایەوە وەستابوون یەکێ لە دواوە ملی ئەلێکسی گرت و بەری دایەوە بەڵام ئەلێکس لولەی چەکەکەی خستە دەمییەوە تەقاندی و لە پشتی سەری هاتە دەرەوە...
بە تەقڵە هەڵسایەوە و ڤانەکەی گولە باران کرد و بەردەوام بەدوای یەکدا دەیتەقاند تا گولەی لێبڕا و چەکەکەی فڕێدا و بۆیان ڕۆیشت...هەموویان لە پشتی ڤانەکە خۆیان کەڤەر کردبوو ژمارەیان چوار بۆ پێنج کەس بوو...
ئەلێکس چوو بەرەو پشتی ڤانەکە و هەر لەگەڵ گەیشتنی خۆی هەڵدا و شەقێکی فڕێدا بەر یەکێکیان کەوت و گێژی کرد بەڵام دوو لەوان دوو پیاوی زۆر بەهێز و زل بوون و باڵایان لە ئەلێکس بەرزتربوو و هەردوو قۆڵیان بەتەواوەتی تاتۆ بوو بە هەردووکیانەوە ئەلێکسیان گرت و ویستیان بیخەنە ناو ڤانەکەوە بەڵام ئەلێکس دەستی گرت بە لایەکانی دەرگایەکەوە و نەیانتوانی تەنانەت ئینچێکیش بیجوڵێنن!...
"ئەوە چ هێزێکە بە نەفرەت بیت!"
یەکێک لە پیاوەکان بە شۆکەوە وای وت چونکە بە هەموو هێزی قۆڵی ئەلێکسی گرتبوو و ڕایئەکێشا بەڵام دەستی ئەلێکس هەر بە توندی مابۆیەوە بە دەرگایەکەوە وەک ئەوەی هێزی ئەو هیچ نەبێت لە چاو ئەلێکس...
سەرەڕای ئەوەی ئەو بە جەستە لەوان باریکتر و ڕێکتر بوو...ئەلێکس تەنانەت چاویشی نەدەقوناند چونکە سیفاتی ئەوە لەکاتی شەڕدا چاو نانوقێنێت بەهیچ جۆرێک تا تەواو دەبێت..
بە هێواشی بە هێزی دەستی خۆی ڕاکێشایەوە و دوو پیاوەکەش هەرچیان ئەکرد نەیانئەتوانی ڕایگرن تا بە جارێک لە ڤانەکە چووە دەرەوە و بێ یەک و دوو پارچەیەک ئاسنی لەسەر زەوییەکە هەڵگرت کە لایەکی ڕووشابوو...
سوڕایەوە و دای لەسەری یەکێک لە پیاوەکان و تا نیوە سەر و ڕووخساری بڕی و چەقییە ناوی...ئەلێکس بە بینینی خوێنەکەی نیوە بوونی سەری وەک شێت پێدەکەنی و قژی هاتبۆیە ناو چاوی و ئەو چاو نەتروکاندنەی زیاتر ئەوانی دەتۆقاند...
یەکێکی تر لە دواوە قژی ئەلێکسی ڕاکێشا بەجۆرێک خەریک بوو بێتە دەرەوە و کەمێک خوێن لەسەری هات ئەلێکس بەبێ ئەوەی قژی لە دەستی دەربازبکات سوڕایەوە و بە خێراییەکی زۆر و نائاسایی بۆکسی لە جەستەی کەسەکە دەدا و خوێن لە دەمی دەپەڕی بەهۆی خێرایی و زۆری یەک لە دوای یەکی بۆکسەکان بۆ جەستەی و ڕاستەوخۆ دوای چەن چرکەیەک کەوت...
KAMU SEDANG MEMBACA
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Misteri / Thriller{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...