.·:*¨༺ ~ Part 27 ~ ༻¨*:·.

61 21 64
                                    


≪ °~ ڕۆحەکان حەزیان لە ئاوازە ~° ≫

.
.
.
.
.
.

ئەی وانییە؟
خاتوو جۆڵ




~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ناو: لویس
تەمەن: 23 ساڵ
باڵا: 189

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

نیک خەریک بوو تیماری قۆڵی جەیمسی ئەکرد و جەماعەتیش لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوون و ئاشوراش لە سەرەوە یەخەی ئێلبای گرتبوو ئەیوت ئیلا ئەبێ بێی یاری بکەین قیژە و هاواری ئێلبا تا سەری کۆڵان ئەڕۆیشت و لیدەریش لە قاتی سەرەوە بوو...

چانیش لەسەر مێزەکەی دانیشتبوو و سەیری ناوی دانیشتووانەکانی باڵەخانەکەی ئەکرد لەناو دەفتەرەکەی و سەری لەسەر دەستی حەساندبۆیەوە...

پیرەژنەکە و چەن کچێک کە لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشتبوون و سەیری تیڤییان دەکرد و کردیانە سەر هەواڵەکان...

"وایی... ئەمە چ ویژدانێکە..."
یەکێک لە کچەکان وای وت و ئەوانی تریش سەرنجیان کەوتە سەر تیڤییەکە تا بزانن چ باسە لە هەواڵەکان...

"" ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی بەیانی لەسەر گردێکی نزم لە نزیک زانکۆی 'ڕێدکرێست' تەرمی چەن کەسێک دۆزرایەوە کە بە شێوەیەکی زۆر خراپ کوژرابوون و دواتر بە خوێنەکەیان نەخشێکی گەورە لەسەر گردەکە کێشراوە کە لێکۆڵەران یەکەم جار نەیاندەتوانی بزانن کە وێنەی چ شتێک بە خوێنی ئەو پیاوانە کێشراوە بەڵام کاتێک لە بەرزاییەکی زۆر و لە سەرەوە سەیری دەکەی لە گوڵێکی دەچێت کە گڕی گرتووە و پەلکەکانی دەکەوێت... لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر کەیسەکە وە بەڵگەکانی ڕووداوەکە ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ئەمە ئەو بکوژە زنجیرەییە کە تابلۆ بە خوێنی قوربانییەکانی دەکێشێت لە دوای ماوەیەک لە بێدەنگ بوونی وادیارە دووبارە کارەکانی دەستپێکردۆتەوە و ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لە سیئۆل بڵاوکردۆتەوە و داوا دەکرێت هاوڵاتییانی سیئۆل ئاگاداری خۆیان بن و لە هەر نیشانەیەک کە دەیبینێ چونکە لەوانەیە بکوژەکە لە هەر ساتێکدا کارێکی دڵتەزێنی تر بقەومێبێت...
لێکۆڵەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە دڵنیان ئەمە ئەلێکس...""

قسەکەی تەواو نەکرد ڕاندی تەلەڤزیۆنەکەی کوژاندەوە بە بەهانەی ئەوەی کە دەیەوێت بخەوێت...

ئەوانەی ئەوێ بە شۆکەوە گوێیان دەگرت و کۆنەر سەری خۆی گرتبوو بە بێ هیواییەوە...

چان هیچی بۆ نەدەوترا تەنها بەبێدەنگی سەیری دۆخەکەی دەکرد... ئەوە بۆ پاراستنی گەنجەکان بوو بەڵام ۆەگەری هەیە ئاسان تر بیاندۆزنەوە بەهۆی ئەوەی لە هەواڵەکان بڵاو بۆتەوە... یان...
ئەلێکس دووبارە ڕووی ڕاستی خۆی نیشان بدا...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخOnde histórias criam vida. Descubra agora