سەرەتا سڵاوێکی پڕ لە جۆش لە منەوە بۆ ئێوەی خوێنەر،
ئەمە یەکەمین چیرۆکمە کە نووسیومە و کەمێکی تر تۆی بەڕێز خوێنەری دەبی.هەر لە منداڵییەوه هونەری نووسین بووەتە خولیایەکی هەمیشەییم و لەگەڵ ڕۆژگاریشدا بووە ئەو هاوڕێ بەوەفا و ڕاستگۆیەی کە لە سەردەمی ئێستادا بوونی نەماوە.
هەر لە پای ئەو خولیا زۆرەم بۆ نووسین!
حەزمکرد کەسانی دیکەش بەو جیهانە خەیاڵی و ڕاستییە بەرجەستەکراوەی ناو هزرم بژێنم،
تاکو ببێتە دەرفەتێکی کاتی و چێژ بەخش، کە گەر بۆ تەنها ساتێکیش بێت کەسانێک لە نێو جەنجاڵی ژیاندا ڕزگار بکات و لە نێو جیهانێکی خەیاڵیدا ژیانە ناوازەکەی بوونیاد بنێت بە خۆشی و ناخۆشییە کۆتایی هاتووەکانی.گەر تۆش ئەو کەسە بێزار و دەستگیرۆیەی ئەم ژیانە سەختەی!
کەواتە وەرە و بە جیهانەکەی من ئاشنابە و با پێکەوە تێیدا بژین...هیوادارم بە کۆمێنت و فۆڵۆوەکانتان پشتگیریم بکەن💛
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...