43

909 240 18
                                    

ئەی خوایە،
ئاخر کێ بەم کاتژمێرە پەیوەندی دەکات!
بە نەفرەتبی ❝
لە نێو خەوێکی زۆر قوڵدا،
زەنگە یەک لەدوا یەکەکانی مۆبایلەکەم منی بەخەبەرهێنا،
ئاخر چ گەمژەیەک کاتژمێر ١:٤٥'ی نیوەشەو پەیوەندی بە خەڵکەوە دەکات!؟!
بۆیە منیش زۆر بە تووڕەییەوە قسەکانم کرد و پاشان بە ڕووخسارێکی ماندوو'وەوە تەماشای ناوی پەیوەندیکەرەکەم کرد،
بەڵام ژمارەکە لە کەسێکی نەناسراوەوە بوو کە نەمدەناسی!
بۆیە بەبێ گرنگی پێدانەوە،
مۆبایلەکەم لە شوێنی خۆیدا دانایەوە و سەر لەنوێ پاڵکەوتمەوە،
بەڵام...
ئەوەی زۆر بێزاری کردم!
ئەوە بوو کە ئەو کەسەی پەیوەندی دەکرد هەرگیز بڕیاری کۆڵنەدانی نەدەدا،
❞ ئاە بەنەفرەتبی...گەر ئاگ- ❝ دووبارە بە تووڕەییەوە مۆبایلەکەم هەڵگرت و پاشان بە دەنگێکی کەمێک بەرزەوە هەوڵمدا کە هەموو ماندووێتی جەستەیی و مێشکی خۆم لەودا کۆتایی پێ بێنم،
بەڵام پێش ئەوەی تەنانەت وشەکانیش خۆیان تەواو بکەن!
دەنگە قوڵ و بێزارکەرەکەی ئەو پیاوە،
دووباره خۆیان لە گوێچکەکانمدا بینیەوە،
تەنها هەفتەیەکت هەیە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارانەی کە بردووتە بیگەڕێنیتەوە پیاوەکە بە تووڕەیی و ئاگادارییەوە وتی،
❞ هاە لە خەونە پەمەییەکانتدا ❝ بە گاڵتەجاڕییەوە پێم وت،
خۆ من پێم وتبووی کە دەبێ ماڵئاوایی لە خۆشەویستە جو- پێش ئەوەی کە ڕێگەبدەم قسە بێ نرخەکانی دەربارەی لیا تەواو بکات!
زۆر بەخێرایی لە شوێنی خۆم هەستامە سەر پێی و پاشان بە ئاگادارییەوە هەنێ قسەم پێ وت،
❞ هەرگیز وە هەرگیز بیریش لەوە نەکەیتەوە کە تەنانەت چاوەکانیشت بچنە سەری،
گەر نا!
من لەبەرامبەر خۆت دەبینیتەوە ❝ بە دەنگێکی تووڕە و پڕ لە قینەوە قسەکانم پێ وت،
من قسەکانی خۆم پێ وتی،
یان پارەکان یان خۆشەویستەکەت!
پاش ئەوەی کە گوێبیستی قسەکانی من بوو!
زۆر بەخێرایی دەستی کرد بەپێکەنین بە دەنگێکی بەرزەوە،
وەک ئەوەی کە قسەکانی من لە بەرامبەر ئەودا وەک یاریەکی شەتڕەنجی نەبراوە وابێت،
بەڵام هەر کە لە پێکەنینە شەیتانییەکەی وەستا!
بە دەنگێکی پڕ لە گاڵتەجاڕییەوە دوو هەڵبژاردەی دامێ و پاشان کۆتایی بە پەیوەندییەکە هێنا،
دوای ئەوەی کە لە وتنی قسەکانی تەواو بوو.

مۆبایلەکەم فڕێدایە سەر زەوی و پاشان سەرم بە تووندی بە دەستەکانم گرت و چاوەکانم بۆ ساتێک لەنێو گێژاوی کێشەکانمدا نوقم کرد،
بەڵام کەمێک دواتر چاوەکانم بە هێمنی کردەوە و پاشان بە ڕووخسارێکی بەتاڵ لە کاردانەوە و دەنگێکی ساردەوەوە وتم...

❞ بمبورە ❝

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now