52

932 228 11
                                    

لیا

❞ ڕیوجین!
ئەرێ ناکرێ بوەستی!؟!  ❝ بە ڕووخسارێکی بێزار و بە دەنگێکی بەرزەوە وتم،
چونکە ڕیوجین هەر لەو کاتەوەی کە ئەو منداڵەی بینیوە!
ڕووخساری بەشێوەیەک لێدەکات کە منداڵەکەی پێ بترسێنێت،
بەڵام لیا ئەوە هەستێکی زۆر خۆشە کاتێک منداڵێک لێت بترسێت ❝ ڕیوجین بە زەردەخەنەیەکی ترسێنەر و بە دەنگێکی هێواشەوە هەر وەک دڕندەکان وتی،
هەر کە تای یانگ خۆی لە پشت منەوە حەشاردا،
❞ گەمژە!
تۆ گەمژەی!؟!
ئەی ئەو منداڵە بۆچی ڕای کرد لەو شوێنە؟
من بە دەستەکانی خۆم تۆ دەک- ❝
هەر کە ڕیوجین'م بەم باروودۆخەوە بینی،
زۆر بەخێرایی هەستامە سەر پێیەکانم و پاشان بە ڕووخسارێکی تووڕە و بە دەنگێکی هێمنەوە وتم،
بۆ ئەوەی منداڵەکە گوێبیستی نەبێت،
بەڵام هەر کە ویستم قژی ڕیوجین بگرم و تووڕەیی خۆمی تێدا بەتاڵ کەمەوە!
زەنگی دەرگاکە من و ڕیوجین'ی لەو ڕوبەڕوو بوونەوەیە وەستاند و پاشان وای لێکردین بۆ ماوەیەک لە شوێنی خۆماندا بە گومانەوە تەماشای یەکتر بکەین،
❞ ڕیوجین!
گوێت لەوە بوو!؟! ❝ بە ڕووخسارێکی سەرسووڕماو و بە دەنگێکی هێواشەوە پرسیارم لێی کرد،
گوێم لێ بوو!
بەڵام...
تۆ بڵێی کێ بێت!؟! ❝ ڕیوجین'یش بەهەمان ڕووخسارە سەرسووڕماو و دەنگە هێواشەکەی منەوە وەڵامی دامەوە،
پاشان بە ڕووخسارێکی پڕ لە گومانەوە بەشێکی دیکەی لە قسەکانی بە پرسیارەوە کرد،
❞ نازانم!
تۆ بڵێی...
پۆلیس بێت!؟! ❝ بۆ ماوەیەک وەستام و پاشان به ڕووخسارێکی پەشۆکاوەوە وتم،
بەڵام هەر کە ڕیوجین گوێبیستی پرسیارەکەی من بوو!
زۆر بەخێرایی دەستەکانی خستە سەر لێوی و پاشان چاوەکانی بۆ مەودایەکی زۆر کردەوە،
ئێمە کۆتاییمان پێ هات! ❝ ڕیوجین بە دەنگێکی گریاناوی دروستکەرەوە وتی،
بەڵام هەر کە دووبارە گوێبیستی زەنگەکە بووینەوە!
هەر یەکەمان بۆ لایەک ڕامان کرد،
❞ ڕیوجین!
کەلووپەلەکانی تای یانگ لابە ❝ بە ڕووخسارێکی پەشۆکاو و دەنگێکی هێواشەوە وتم،
هەر کە کەلوپەلەکانی تای یانگ'م لەسەر قەنەفەکە بەدی کرد،
ئەرێ نابینی لیا!؟!
وا کۆیان دەکەمەوە! ❝ ڕیوجین بە لێکخشاندنی ددانەکانی بەسەر یەکدا و بە ڕووخسارێکی تووڕەوە وتی،
هەر کە شت و مەکەکانی تای یانگ'ی بە دەستەکانی بەرز کردەوە.

❞ ئاە باشە دەی بڕۆ با دەرگاکە بکەمەوە ❝ بە تەکاندنی دەستم و بە ڕووخسارێکی ماندووەوە بە ڕیوجین'م وت، هەر کە لە کۆکردنەوەی کەلووپەلەکان تەواو بووین،
چوومە نزیک دەرگاکە و دەستم یایە دەسکەکەی!
بەڵام بۆ کۆتا جار ئاوڕمدایەوە بۆ دواوە بۆ ئەوەی ئاگادارم لە نەبوونی هیچ کەم و کورتییەک،
بەڵام...
بینیم کە تای یانگ هێشتا بە سەرسووڕماوییەوە لە شوێنی خۆی وەستاوە،
❞ بە نەفرەتبی ڕیوجین ئەی تای یانگ!؟! ❝ بە دەنگێکی کەمێک بیستراو و بە ڕووخسارێکی تووڕەوە وتم،
بەڵام هەر کە ڕیوجین گوێبیستی دەنگی من بوو لە قاتی سەرەوە!
زۆر بەخێرایی لەسەر قادرمەکان هاتە خوارەوە و پاشان دەستەکانی تای یانگ'ی گرت،
ببوورە ❝ بە زەردەخەنەیەکی  دروستکەر و بە دەنگێکی هێواشەوە وتی،
هەر کە دەستەکانی تای یانگ'ی گرت و لەگەڵ خۆیدا بردییە سەرەوە،
منیش ئاوڕمدایەوە بۆ تەماشاکردنی دەرگاکە و هەڵمژینی هەناسەیەکی قوڵ..،

دەرگاکەم کردەوە و ئەوەی تووشی گێژاوێکی قوڵی کردم!
بینینی شوگا بوو لە بەردەممدا،
بەڵام...!
چۆن هاتووە بۆ ئێرە!؟! ئەی ئەو لە نەخۆشخانە نەبوو!
ئەتوانم بێمە ژوورەوە!؟! ❝ هەر کە شوگا منی لە خەیاڵ ڕۆیشتنێکی قوڵدا بینی!
بۆ ئەوەی من بەئاگا بهێنێتەوە،
دەستی لەبەردەم ڕووخسارمدا ڕاوەشاند و پاشان بە ڕووخسارێکی زەردەخەناوییەوە پرسیاری لێکردم،
منیش هەر کە دەستی شوگا'م بە ڕاوەشاندنەوە لە بەردەم ڕووخسارمدا بەدی کرد!
زۆر بەخێرایی بە هۆش خۆم هاتمەوە و پاشان ڕۆیشتمە ژوورەوە و دەرگاکەم بەکراوەیی لە دوای خۆمەوە بە ڕووخسارێکی ساردەوە بەجێ هێشت،
بۆ ئەوەی شوگا بێتە ژوورەوە.

بێدەنگی تەواوی ژووری میوانی داگیرکردوە و باروودۆخەکەی هەستیار کردووە،
منیش بۆ ئەوەی هێندەی تر باروودۆخەکه هەستیارتر نەبێ!
زۆر بەخێرایی لە شوێنی خۆم هەستام و پاشان بە پەشۆکاوییەوە وتم،
❞ م-من دەچم کەمێک خواردنەوەت بۆ دێنم ❝ بە ڕاکێشانی دەستم بۆ ئاڕاستەی چێشتاخانەکە،
بە دەنگێکی پەشۆکاو و ڕووخسارێکی سارد و سڕەوە وتم،
بەڵام هەر کە ویستم ئاوڕ بدەمەوە و بڕۆم بۆ چێشتخانەکە!
شوگا زۆر بەخێرایی دەستی گرتم و وای لێکردم کە ڕووبەڕووی ڕووخساری ببمەوە،
ئەمڕۆ تەنها دەبێ ڕاستییەکان بزانی ❝ بە تەماشاکردنی ڕووخسارم و بە دەنگێکی هێمنەوە وتی،
❞ تۆ باسی چ ڕاستییەک دەکەی؟ ❝ بە دەربازکردنی دەستم لە ژێر دەستی و بە ڕووخسارێکی گاڵتەپێکەرەوە پرسیارم لێکرد،
ئەو ڕاستییەی کە هیچ کام لە بیر و بۆچوونەکانت دەربارەی من ڕاست نەبوون ❝ هەر کە گوێبیستی پرسیارە گاڵتەپێکەرەکەی من بوو!
بە هێواشی لێم نزیک بۆوە و پاشان بەهەمان ڕووخسارە گاڵتەپێکەرەکەی منەوە وەڵامی دامەوە،
❞ تۆ دەتەوێت چی بڵێی!؟!
بە ڕوونی قسە بکە! ❝ بە ڕووخسار و دەنگێکی بێزارەوە وتم،
لیا..!
زۆر پێویستی دەکرد کە تۆ لە خۆم دوور بخەمەوە ❝ شوگا بە سێرکردنی دەوروبەری و پاشان دوای ئەوەی کە بیلبیلەی چاوەکانی،
بیلبیلەی چاوەکانی منیان دۆزییەوە!
بە هێمنی دەستی گرتم و پاشان بە دانەواندنی سەری بۆ زەوی،
قسەکانی بە هێواشییەوە کرد،
بەڵام من تێنگەیشتم لە مەبەستی!
ئاخۆ بۆچی وا پێویستی کردبێ کە من لە خۆی دوور بخاتەوە،
واتە من لە هیچ شتێک تێنەدەگەیشتم،
❞ بەڵام..!
مەبەستت چییە!؟! ❝ بە سەرسووڕماوییەوە پرسیارم لێکرد،
بەڵام.....
ئەو لە بەرامبەردا چیرۆکی ژیانی کەسێکی بۆ گێڕامەوە کە وای لێکردم هەستی نائوومێدی و تاوان،

لەناو ناخی خۆمدا بچێنم...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now