13

1.6K 354 11
                                    

کاتێک گوێبیستی ئەو وشەیە بووم کە زۆر بەخێرایی فرمێسک لە چاوەکانمدا وەک بەربەست قەتیس بوون..،

نەخێر لیا ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ گریان و بێ هێز بوون،
ببوورە،
بەڵام من ئەو کەسەنیم کە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم،  لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم.

بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ئەتوانی واز لەو ڕۆڵگێڕانە بهێنی؟ خۆ ئێرە سەر شانۆ نییە شیرینەکەم

تەماشاکەن کێ باسی ڕۆڵگێڕان دەکات!
ئێستاش..!
گەر ڕێگەم بدەی دەمەوێ بڕۆم ❝
ئافەرین لیا'ی گەمژە هەر بە بینینی ڕووخساری شکستت هێنا..،
لیا بگەڕێوە تکایە،
سێرکە من داوای لێبورد- بێ ئەوەی ڕێگە بدەم بە تەواوکردنی قسەکانی،
بە دەنگێکی بەرز و کەمێک بە توڕەییەکی لە ڕادەبەدەرەوە وتم..،
❞ داوای لێبوردن دەکەی!
داوای لێبوردن دەکەی کە سێ ساڵت بۆ کەسێکی گەمژە گۆڕییوە؟
یاخود بۆ ئەوەی کە لە ئێستادا خۆشەویستە نوێیەکەت جێی هێشتووی؟ ❝
وەڵامی بۆ هیچ کام لە پرسیارەکانم نەبوو وەک ئەوەی چاوەڕێی ئەو هەڵوێستەی لێ نەکردبێتم...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now