54

929 226 7
                                    

لەبەردەم بنکەی پۆلیسدا من و شوگا وەستاوین و بە قوڵییەوە تەماشای بیناکەی دەکەین،
شوگا..!
هێشتا کات ماوە بۆ ئەوەی پەشیمان بیتەوە لەو بڕیارەو! ❝ دوای ئەوەی کە لە تێڕامانی بیناکە بێزاربووم،
ڕووی خۆم وەرگێڕا بۆ تەماشاکردنی ڕووخساری شوگا،
پاشنیش بە ڕووخسارێکی نیگەران و بە دەنگێک هێواشەوە وتم،
پەشیمان نابمەوە لەو بڕیارە لیا،
چونکە...
پەشیمان بوونەوە لەو بڕیارە!
واتە پەشیمان بوونەوە لە بونیاتنانی ئازادی بۆ تۆ
شوگا دوای ئەوەی کە گوێبیستی پرسیارەکەی من بوو،
بە هێمنی ڕووی ڕووخساری کردە من و پاشان دوای سێرکردنی دەورووبەری،
قسەکانی بە هێمنییەوە کرد،
بۆچی واتە پەشیمان بوونەوە لە بنیاتنانی ئازادی بۆ من؟ ❝ بە سەرسووڕماوییەوە لێیم پرسی،
چونکە من دەمەوێت شازادەکەم بە ڕابردووییەکی بێ زیانەوە لەگەڵ مندا ژیان بگوزەرێنێ شوگا بە دەستەکانی ڕووخساری گرتم و پاشان بە دەنگێکی میهرەبان و بە ڕووخسارێکی زەردەخەناوی پڕ لە ئازارەوە هۆکاری پەشیمان نەبوونەوەکەی پێ وتم،
بەڵام من ناتوانم بێ تۆ ڕۆژەکان بەڕێ بکەم ❝ چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک،
هەر کە وشەکان لە لێومەوە هاتنە دەر،
بەڵام،
ئەی تۆ نەت وت کە هەموو ڕۆژێک دێم بۆ بینینت! هەر کە شوگا فرمێسکە قەتیسبووەکانی ناو چاومی بەدی کرد،
بە پێکەنینەوە قسەکانی کرد بۆ ئەوەی باروودۆخەکە باش بکات و هێندە بەرەو ئاڵۆزی نەڕوات،
بێگومان دێم،
تەنانەت ئەو خواردانەنەشت بۆ دەهێنم هەموو ڕۆژێک، کە تۆ ئارەزووت پێیەتی ❝ منیش لە بەرامبەردا دەسم کرد بە پێکەنین و پاشان بە سڕینی فرمێسکە قەتیسبووکانی ناو چاومەوە قسەکانم وت،
ئامەدەی کە بڕۆین!؟! دوای کەمێک لە بێدەنگی،
شوگا دەستی بە هێمنی گرتم و پاشان بە زەردەخەنەوە پرسیارەکەی لێکردم،
من ئامادەم هەموو کات لەگەڵتدا بم ❝
لە بەرامبەردا دەستیم بە تووندی گرت و پاشان بە ڕووخسارێکی پڕ لە خەندەوە وەڵامی خۆمم پێدا.

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now