16

1.6K 368 7
                                    

ڕۆژانێک هاتن و تێپەڕین..،
بەڵام یادەوەرییەکانی ئەو شەوە سامناک و خوێناوییە هەرگیزا و هەرگیز نەتوانرا لە لاپەڕەکانی ژیانی مندا خۆی بسڕێتەوە،
گەر ئێستاش نەمتوانیبێ وەڵامی ئەو پرسیارە جەنجاڵانەی ناو مێشکی خۆم بەدەست بهێنم؟
دڵنیام کە مانگی بەجێماو لە ئاسمانی تاریکدا شاهێدی وەڵامەکانی ئەوە بۆ پرسیارەکانی من.

بەبیرمە کە ئەو شەوە چۆن ڕووخسارە نەرم و سپییەکەی نوقمی ڕەنگی سوور ببوون،
وە ئەو دەستانەی کە هەرگیز شەوێک لە شەوان بەبێ ئامێزگرتن لێیان چاوەکانم نوقمی خەون و خەیاڵەکانم نابوون!
پڕ ببوون لە برین و شەرابی خوێنین،
لەبیرمکرد کە من ئەو کچەنیم کە هەمیشە بە گرنگیترین ڕۆڵگێڕی ناو چیرۆک و ئەفسانەکانی ناو خەیاڵی خۆی دانام،
وە ئەو کچەشنیم کە پێویستەکات لەم ساتەدا فرمێسک لە چاوەکانی وەک زەریایکی ناکۆتا لە ڕۆیشتن و هاتنی بەردەوام بێت و نائومێدی و ئازار و هاوارەکانی شەوێکی بێدەنگ بەخەبەر بهێنن...


Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now