❞ لیا..!
دووبارە چی ڕووی داوە؟ ❝
لە ڕاستیدا من و ڕیوجین بڕیارماندا دوای تەواو بوونی کارەکەمان،
کەمێک پێکەوە لە باخچەیەکی نزیک لە شوێنی کارەکەمانەوە پیاسە بکەین،
❞ ڕیوجین بەڕای تۆ پێویستەکات دووبارە چی ڕووبداتەوە؟
بێگومان هەمان گرتە ڤیدیۆییەکەیە،
بینینی ڕووخساری ئەو کچە و دووبارە پێکەوە بوونیان ❝ بە کەمێک لە توڕەییەوە وتم،
چونکە بیرکردنەوە لەوەی کە پێکەوە دەبن و پێکەوە ڕۆژەکان تێدەپەڕێنن!
بێزاری دەکردم،
❞ ئاە لیای گەمژە،
تا کەی تۆ خاڵێک بۆ ئەم پەیوەندییە دادەنێی؟
نابینی ڕووخسارت وەک داپیرەکانی لێ هاتووە! ❝
بە پێکەنینەوە وتی هەر کات سێری ڕووخساری کردم،
❞ یاە ڕیوجین هەر بە ڕاستی کۆمیدی نییە ❝ هەر کات کە ڕووخسارە بێزارەکەمی بینی.!،
بە خێرایی دەستەکانی خستە سەر شانم و منی ڕووبەڕووی خۆی کردەوە و وتی..،
❞ سێرکە لیا،
بەم شێوەیە تۆ ئازار بە خۆت دەگەیەنی، واتە..،
تۆ کارت چییە لە نەخۆشخانە؟ ❝ دواتر بەردەوام بوو..،
❞ ڕاستە بینینی کەسێک کە لە باروودۆخێکی نا هەمواردایە سەختە،
وە یارمەتیدانیشی ئەرکە،
بەڵام بۆ دووبارە دەگەڕێیتەوە سەرەتا؟
هێندە گرانە لەبیركردنى شتێک کە ئازارت دەدا؟ ❝
لێرەدا چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک و جەستەم بە تەواوەتی بێ هێز بوو،
❞ ڕیوجین بۆچی بۆ تەنها جارێک ناتوانی لە من تێبگەی؟
من تەنها ویستم چەپکێک گوڵی وەک ئاسوودەبوونێک بۆ چاکبوونەوەی بە دیاری بۆ بنێرم ❝
ڕیوجین هەر کە ڕووخساری منی بە فرمێسکەوە بینی،
منی بردە لای کورسیەک و داینیشاندم،
پاشانیش بە ئاڕاستەکردنی پەنجەم بۆ مێشکم وتم..،
❞ من دەمەوێت لە یادی کەم بەڵام ناتوانم!
ئاخر چۆن بتوانم کە هەموو شەوێک ڕووخساری ئەو هەموو خەیاڵم داگیر بکات،
یاخود بۆنی ئەو تەواوی جەستەم لەناوبەرێ؟
ئێمە بۆ ماوەی سێ ساڵ پێکەوە بووین،
من لە کوێوە ئاگاداربم کە ئەو کەسێکی کە بە شایستەتر لە من دانا؟ ❝
❞ لیا تەنها تۆ لەم نێوەندەدا ئازار بە خۆت دەبەخشی،
ئەو ئێستا کەسێکی دیکە لە ئامێز دەگرێ ❝ ڕیوجین بە گرتنی دەستەکانم و دەنگێکی هێمنەوە وتی..،
ڕیوجین لە گوتنی هەر وشەیەکدا، ڕاستییەکی تاڵ دەوت،
بەڵام..،
لە کۆتاییدا من وەک خۆشەویستی کچێک بۆ دایکی ئالودەی ئەو بووم...
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...