32

1.1K 273 38
                                    

ڕیوجین دەرگای ماڵەوەی بۆ کردمەوە و منیش زۆر بە هێمنی هاتمە ژوورەوە،
لیا!
ئەوە چییە!
چی ڕووی داوە؟
ڕووخسارت بۆوا زەرد هەڵگەڕاوە؟
ئەڵێی دێوە زمەیەکت بینیوە!
هەر کە ڕیوجین ڕووخسارە بێتاقەت و سارد و سڕەکەی منی بینی!
زۆر بەخێرایی ڕووخساری گرتم و پاشان بە پەشۆکاوی و ڕووخسارێکی سەرسووڕماوییەوە وتی،
پاش ئەوەی کە ڕیوجین قسەکانی کرد،
منیش هەر وەک ئەوی وزە و توانا لە جەستەمدا نەمابێ!
زۆر بەخێرایی پاڵمدایەوە بە دەرگاکەدا و سەرم بۆ دواوە بردەوە،
پاشانیش وەک شریتێکی ڤیدیۆیی،
دیمەنەکانی ئەمشەوم هاتەوە پێش چاو،
لیا ئەوە چی ڕووی داوە؟
مەمترسێنە و بەخێرایی قسەکە
پاش ئەوەی کە ڕیوجین منی بەم شێوە و باروودۆخە بینی!
ئەویش زۆر بەخێرایی هاتە بەردەمم،
داوتر بە گرتنی دەستەکانم و بە ڕووخسارێکی ترساو و دەنگێکی تووڕەوە وتی،
❞ ڕیوجین! ❝ بە ڕووخسارێکی سارد و پڕ لە بێ ئومێدییەوە ناوی ڕیوجین'م هێنا،
بەڵێ! بە سەرسوڕماوییەوە وەڵامی دامەوە،
❞ من هێندە کەسێکی گەمژەم؟ ❝ پاش ئەوەی کە تەماشای ڕووخساری ڕیوجین'م کرد،
بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەپێکەرەوە پرسیارم ئاڕاستەی کرد،
❞ نەخێر،
بێگومان تۆ کەسێکی لەو شێوەیە نیت!
ئەم پرسیارە سەیر و سەمەرەیەو لە کوێوە هێناو!؟! ❝ بە دەنگێکی هێمن و ڕووخسارێکی پڕ لە گومانەوە وتی،
❞ بەڵام بۆچی ئەو من وەک کەسێکی گەمژە دەبینێ؟ ❝ بە دەنگێکی پچڕاو و چاوێکی پڕ بوو لە فرمێسکەوە وتم،
لیا بەڕاستی من هیچ لە تۆ تێناگەم،
گەر بچیتە ناو ناوەڕۆکەوە!
کارێکی زۆر باش دەکەیت بە ڕووخسارێکی گرژ و دەنگێکی پڕ لە قینەوە وتی،
❞ دووبارە بۆوە،
هەمان دیمەن دووبارە بۆوە ❝ هەر کە یادەوەرییەکانی ئەمشەو و ڕابردووم هاتەوە یاد!
زۆر بەخێرایی و بەبێ هیچ پێشەکییەک،
فرمێسکەکانم جێگای خۆیان گرتەوە،
چ دیمەنێک دووبارە بۆوە لیا؟
بە ڕوونی قسەبکە تکایە هەر کە ڕیوجین ڕووخساری منی بەم شێوەیە بینی،
زۆر تووندتر لە جاران دەستی گرتم و بە شڵەژاوی و خەمبارییەوە وتی،
دیمەنێک کە دووبارە ناخی هەژاندمەوە و وای لێکردم هەست بە گەمژەیی و لاوازی خودی خۆم بکەم ❝ بە گریانێکی بەتین و پڕ لە ئازارەوە وتم،
چونکە زۆر هەستم بە تەنیایی و لاوازی دەکرد لەم ساتەدا،
بەڵام ئەوەی ئاگاداری نەبووم ئەوە بوو کە فرمێسکەکانم هێندەی ئاگرێکی هەڵقوڵاو گەرم بوون!
وەک ئەوەی بمەوێ بەو فرمێسکە گەرمانەم ئەو و خۆشەویستەکەشی لەناو بەرم،
تۆ دووبارە ئەوت لەگەڵ ئەو کچەدا بینیەوە؟ بە دەستهێنان بە پشتمدا و بە دەنگێکی هێمنەوە وتی،
وەک ئەوەی بییەوێ کە لە ئازارەکانم کەم بکاتەوە،
بەڵام لەبەر ئەوەی من توانای وەڵامدانەوام نەبوو بۆ پرسیارەکەی،
بۆیە بە نیشانەی "بەڵێ"وە سەرم ڕاوەشاند،
هەستە، هەستە،
دەی بڕۆ بخەوە،
دڵنیام کە بەیانی هەستای و بۆنی خواردنە خۆشەکانی منت کرد!
ئەوا هەر کەست بەبیر نایەتەوە،
تەنانەت ناوی خۆشت بە ڕاکێشای دەستەکانم بۆ سەرەوە و بەخێراییەکی زۆرەوە وتی،
منیش وەک منداڵە بێ ئاگاکانی دونیا بەدوایدا وەک کەسێکی بەجێماو ڕۆیشتم بۆ ژووری نوستنەکەم.

هەر کە سەرم خستە سەر پشتییەکە!
بە بێ ئاگایی خۆم فرمێسکە قەتیسبووەکانی ناو چاوم کە وادیار بوو بۆ ماوەیەک هەوڵی خۆ ڕزگارکردیان دەدا!
بە ڕووخسارمدا وەک دڵۆپەکانی باران هاتنە خوارەوە و پرسیار و ئازارەکانی ناو ناخی منیان هێنایە دەرەوە...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now