50

893 232 26
                                    

مانگێک بەسەر ئەو شەوەدا تێپەڕی و توانیم ئەو بڕە پارەیەی کە پیاوەکە داوای کردبوو بیگەڕێنمەوە،
هەر لەدوای ئەو کارەشمەوە بڕیارمدا کە ڕاستییەکان بۆ لیا باس بکەم و پێی بڵێم کە هەر شتێک بینیبێتت یاخود هەستت پێی کردبێ!
هەمووی دوور بووە لە ڕاستییەوە.
بەڵام...
هیچ کامێک لە هەوڵەکانم کاری خۆیان نەکرد!
لە یەکەم هەوڵمدا بۆ وتنی ڕاستییەکان،
ڕووخسارە پڕ لە فرمێسک و ئازار بەخشەکەی لیا'م لە بەرامبەر خۆمدا بینییەوە،
کە چۆن وای لێکردم بێ دەنگی هەڵبژێرم لە ئاست ئەو ئازارانەی کە شایستەی لیا نەبوون،
بۆ دووەم جار هەوڵمدا کە دووبارە ڕاستییەکانی پێ بڵێم و ڕووخسارە جوانەکەی لەو فرمێسکە بە ئازارانە ڕزگار بکەم کە چۆن شەوانێکیان لەو چاوانەدا بەسەر بردووە و نازی دڵیان هێناوەتە دەرەوە،
بەڵام...
بێ ئەوەی ئاگاداری خۆم بم لە کاتی پەڕینەوەمدا بۆ ڕێگاکەی دوور لە خۆم!
ڕووناکی لایتی ئۆتۆمبێلێکم بینی کە چۆن بەخێرایی بەرەوە ڕووم دەهات،
ئاوڕمدایەوە و لاشەی ئەو ئۆتۆمبێلە خێرایە پێشوازی لێکردم کە چۆن بە تووندی منی خستە سەر زەوییەکە و وای لێکردم کە چاوەکانم بە وێنەی ڕووخسارە گەشاوەکەی لیا'وە،
بۆ ڕۆژانێک دابخەم.

بێ ئەوەی ئاگاداری خۆم بم لە کاتی پەڕینەوەمدا بۆ ڕێگاکەی دوور لە خۆم!ڕووناکی لایتی ئۆتۆمبێلێکم بینی کە چۆن بەخێرایی بەرەوە ڕووم دەهات،ئاوڕمدایەوە و لاشەی ئەو ئۆتۆمبێلە خێرایە پێشوازی لێکردم کە چۆن بە تووندی منی خستە سەر زەوییەکە و وای لێکردم کە چاو...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now