33

1.1K 263 35
                                    

شوگا

لەڕاستیدا گەر چیرۆکی ژیانی من گێڕانەوە بێت لە نێو لاپەڕەکانی پەڕتووکێکی سپیدا!
ئەوا من لاپەڕەیەکی ڕەش و نەخوازراوی ئەو پەڕتووکە دەبم.

بە بیرمە ئەو ڕۆژانەی کە چۆن تیایدا منداڵێکی پاک و بێ گەرد بووم،
نەزانینی ڕاستی و تاڵییەکانی ژیان کاری سەرەکی من بوو وەک هەر منداڵێکی دیکەی ئەم جیهانە،
بەڵام ئەو ڕاستیەی منی لە هەموو منداڵەکانی دیکە جیا دەکردەوە!
نەبوونی ئامێزی گەرمی دایک و باوک بوو.

من بۆنی دایک و باوکم نابوو بەو باپیرەوەی کە هەر لەو کاتەوەی چاوم هەڵهێناوە،
ڕووخساری ئەوم بەدی کردووە و بە بەشێک لە ژیانی خۆمم داناوە،
ڕاستی ژیانی من بە ئازارە چونکە دایک و باوکم منیان بە بەشێک لە ژیانی خۆیان دانەناوە و هەرگیز نەیان ویستووە یادگاری ئەوان هەڵگرم،
چونکە..،
ئەوان دوای خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ یەکتر!
دواتر بە ناکۆکی و لێک جیابوونەوە لە یەکتر و من دوورخستنەوە لە خۆیان!
ژیانی خۆیان بەڕێ کرد،
هەر لەو کاتەوەش باپیرم،
ئەو باپیرەی کە لە دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەشی،
هەر هێشتا بە دڵسۆزی و بە ئەمەکی بۆی ماوەتەوە!
منی لە خۆ گرتووە و هەر وەک باوکێکی قارەمان و دایکێکی دڵسۆز منی پەروەردەکرد.

بەبیرمە کە ئەوکاتەی تەمەنم ١٥'ساڵان بوو،
لە دوای ڕۆژێکی دوور و درێژ و سەخت لە قوتابخانە دەگەڕامەوە و زۆر پاکیزانە لەبەر خۆمەوە گۆرانیم دەوت و زۆر دڵخۆش بووم،
دەرگای ماڵەوەم کردەوە و زۆر بەدڵخۆشی و دەنگێکی بەرزەوە بانگی باپیرم کرد،
بەڵام گوێبیستی هیچ وەڵامێک نەبووم،
بۆیە بڕیارمدا کە دووبارە بانگی بکەمەوە،
بەڵام دووبارە گوێبیستی هیچ وەڵامێک نەبووم،
بۆیە ئەمجارە بڕیارمدا کە هەموو ژوورەکانی ماڵەکە بگەڕێم و بزانم کە ئایا باپیرم لە کوێیە!
لەدوای گەڕان و پشکنینی هەموو ژوورەکانی ماڵەکە..،
تەنها یەک ژوور مایەوە و ئەویش ژوورەکەی باپیرم بوو،
هەر کە دەرگاکەم کردەوە!
دیمەنێکی ناخ هەژێنەم بینی..،
ئەویش ئەو دیمەنەی،
کە چۆن باپیرم لە زەویەکەدا کەوتبوو وە سەریشی وەک کانیاوێکی خوێنین خوێنی لێ دەچۆڕا!
زۆر شڵەژاو بووم،
چونکە بۆ یەکەمجار بوو لە ژیانمدا کە دیمەنێکی ترسناکی لەو شێوەیە ببینم،
بۆیە زۆر بەخێرایی ڕامکردە خوارەوە و دەرگاکەم کردەوە و چووم بۆ ماڵێکی نزیک خۆمان کە دراوسێمان بوو،
زۆر بە توندی لە دەرگای ماڵەکەیانم داو داوای یارمەتی زۆرم دەکرد،
دوای ئەوەی کە پیاوەکە دەرگاکەی بەسەرسووڕماوییەوە کردەوە پێی وتم کە ❞ ئایا چی ڕووی داوە؟ ❝ بەڵام من زۆر بەخێرایی و گریانەو پێم وت کە ❞ باپیرم شتێکی لێ بەسەر هاتووە ❝
ئەویش زۆر بەخێراییەوە لە ماڵەکەی هاتە دەرەوە و چووە ژوورەوە بۆ ماڵی باپیرم و تەماشای باپیرمی کرد،
بەڵام دوای ئەوەی کە لە باپیرمی ڕووانی!
تەماشای منی کرد و پاشان بە خەمبارییەوە پێی وتم کە ❞ باپیرت ژیانی بۆ تۆ بەجێ هێشتووە
زۆر پەشۆکاو بووم و جەستەم وەک ئەوەی ئاوێکی گەرمی پیادا بکەن وابوو،
نەمدەزانی چی بکەم و چۆن هەڵسووکەوت بکەم لەم باروودۆخەدا،
بۆیە زۆر بەخێرایی ڕامکردە دەرەوە و بێ ئەوەی تەماشای دواوەم بکەمەوە ڕامکرد،
تا خۆم لە کۆتایی وێستگەی شەمەندەفەرەکان دۆزییەوە،
لەوێ تاماوەیەک دانیشتم و پاشان دیمەنەکەی ئەمڕۆم هاتەوە یاد،
زۆر بە قوڵی گریام و بە هاوارەوە داوای یارمەتیم دەکرد..،

ڕاکردن لە ماڵەوە هۆکارەکەی ترسێکی بێ کۆتابوو لەو دیمەنەی کە ئەمڕۆ بینیم،
ئاخر چ منداڵێک بەرگەی باروودۆخێکی لەو شێوە دەگرێت!؟!
هێندەی نەخایاند کە لە نێو فرمێسک و ئازارەکانمدا،
گوێبیستی دەنگی پیاوێک بووم کە لێی پرسیم کە ❞ ئایا چی دەکەی لێرە!
کە سەرم هەڵبڕی پیاوێکم بینی کە پێ دەچوو کەسێکی خراپ بێت لە ڕووخسارییەوە،
بەڵام من زۆر بە بێ ترسنانە،
تەواوی چیرۆکەکەی خۆمم بۆ گێڕایەوە،
وەک ئەوەی بمەوێ کە کەسێک ڕزگارم بکات،
بەڵام پیاوەکە دوای ئەوەی گوێبیستی تەواوی ژیانی من بوو!
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و پاشان پێی وتم کە ❞ بەدوایدا بڕۆم
بەدوایدا ڕۆیشتم و پاشان خۆم لە کابینەیەکی پیس لە ڕووی دەرەوە و لە نێو کۆمەڵە پیاوێکی ترسناکدا دۆزییەوە..،
دوای ئەوەی کە ئەو پیاوەی منی هێنا بۆ ئێرە و تەواوی باروودۆخەکەی منی بۆ کۆمەڵە پیاوەکە باسکرد!
ئەوانیش ڕازی بوون بە مانەوەم لێرە!

بەڵام بەو مەرجەی..!
کە لەژێر فرمانی ئەواندا کاربکەم و داواکارییەکانیان جێ بەجێ بکەم...

!کە لەژێر فرمانی ئەواندا کاربکەم و داواکارییەکانیان جێ بەجێ بکەم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now