24

1.2K 311 14
                                    

ئێستاش ئامادەیە ❝
بە ڕووخسارێکی پڕ لە زەردەخەنەوە وتم،
چونکە دڵخۆش بووم کە توانیم ئەمشەو منداڵێکی بێ تاوان لە ساردی زستانێکی دڵ ڕەق ڕزگار بکەم..،

❞ بچکۆلە شیرینەکە سێرکە،
خواردنێکی زۆر بەتامم بۆ ئامادەکردووی،
گەر بیخۆیت ئەوا من بووکەڵەیەکی ورچی جوانت پێ دەبەخشم ❝
هەر کە قاپە خواردنەکەم لەبەردەمیدا دانا،
هەوڵمدا خاڵی لاوازی منداڵەکان بەکاربهێنم،
لەبەر ئەو هۆیەی کە دەمویست ئەم منداڵە نەرم و نیان و بێ تاوانە کەمێک لەو خواردنە بخوات لەگەڵمدا کە پێشتر دەموویست بۆخۆمی ئامادەکەم،
بەڵام وادیارە کە پێویستەکات دووبارە زیرەکی خۆمی لەگەڵدا بەکاربهێنم..،
❞ دەتەوێت ببیتە پاڵەوانێکی بە هێز؟ ❝
منداڵەکە هەر کە گوێبیستی وشەکانم بوو.!،
بە نیشانەی 'بەڵێ'وە سەری ڕاوەشاند،
❞ کەواتە بۆ ئەوەی ببیتە پاڵەوانێکی بەهێز!
پێویستە ئەم خواردنە بخۆی بۆ لە ناوبردنی دڕندەکانی ئەم جیهانە ❝
هەر کە کۆتاییم بە قسەکانم هێنا منداڵەکە بە خێرایی دەستی برد بۆ کەوچکەکە و بە هێمنی دەستی کرد بە خواردنی قاپە پڕ لە خواردنەکە..،
دوای دڵنیا بوونەوە لەوەی کە منداڵەکە بە ئاسوودەییەوە خواردنەکە دەخوات و کێشەی نییە،
منیش بە هەمان شێوە بە بێدەنگی دەستم کرد بە خواردن و بیرکردنەوە لە ئاستەنگەکانی ژیانم...


Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now