ڕۆژەکانم بە زوو ڕۆیشتن بۆ سەر کارەکەم و پاشان درەنگ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بەسەر دەبرد،
هۆکەشی ئەوە بوو کە نەمدەویست ڕووخسارە بێ تاقەت و دڵ شکاوەکەی لیا ببینم کە چۆن هەوڵ دەدات بە زەردەخەنە ئەفسووناوییەکەی هەموو باروودۆخە لەناکاوەکەی من لەبیر بکات و تەنها گرنگی بە من بدات و هیچیتر نا.لە کاتێکدا من شەوەکانم بە پیاسەکردن لە شەقامە بێدەنگەکاندا بەسەر دەبرد و پاشان بە مێشکێکی هیلاک و دڵێکی شکاوەوە دەگەڕامەوە بۆ ئەو پەناگەیەی کە جوانترین شوێنی ناو ژیانی من بوو،
لیا'م بە ڕووخسارێکی فرمێسکاوی و خەوتووەوە لەسەر سیسەمەکەی دەبینی،
کە چۆن هەوڵی داوە تا درەنگانێکی زۆریش چاوەڕێم بکات!
تەنها بە ئومێدی ئەوەوەی کە ئەمشەو لە ئامێزی بگرم و شتەکان بەبێ وەڵام نەهێڵمەوە.
❞ بەڵام دووبارە..،
بمبورە... ❝
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...