30

1.2K 272 45
                                    

لە ڕاستیدا ڕێگەم بە ڕیوجین نەدا کە بەم کاتە درەنگە بڕواتەوە ماڵەوە،
بۆیە دوای ڕازیکردنێکی زۆر وام لێکرد کە ئەمشەو لێرە بخەوێت.

ئاە لیا،
سێرکە چەن ئەو کوڕە نایابە،
چی دەبوو گەر کەسێکی لەو شێوەیە خۆشەویستی من بووایە!
هاە؟
دوای ئەوەی کە ڕیوجین ڕازی بوو بە ماناوەی ئەمشەو لەلای من!
خێرا دەستی برد بۆ کۆنتڕۆڵی تەلەڤزیۆنەکە و خستییە سەر ئەو درامایەی کە وەک شێتانە عاشقێتی،
بەڵام هێندەی نەخایاند کە دەستی کرد بە ڕۆڵگێڕان وەک منداڵە بێزارکەرەکان و بۆڵەبۆڵکردن بۆ ئەو بەختەی کە هەیەتی،
بەڵام کێ ناڕەزایی دەرنابڕێ لە بەختی خۆی؟
یاە.!،
ئێستا ئەو مناڵە بەخەبەر دێنی،
هێندە نابێ کە خەوتووە،
وە بە بۆنەی تۆوە هیچ نەچووە گەروویەوە،
تۆ زۆر ترسناکی ❝ بە ڕووخسارێکی بێزار و دەنگێکی هێواشەوە وتم،
چونکە ترسم هەبوو لە بەخەبەر هاتنی مناڵەکە،
بۆچی هێندە دڵڕەقی لیا،
من تەنها چەند پرسیارێکم لێکرد،
ئەی نابێ بزانم ناوی چیی- بۆستە تۆ وتت کە من زۆر ترسناکم!
مەبەستت لەوە چییە هاە؟ ڕیوجین بە ڕووخسارێکی گرژ و بە دەنگێکی پڕ لە ڕقەوە وتی،
بەڵام هەر کە تێبینی قسەکانی منی کرد و ڕستەیەکی نامۆی تییا بەدی کرد!
زۆر بەخێرایی پێشەوەی جلەکەمی گرت ڕووخساری منی بۆ ڕووخساری خۆی نزیک کردەوە،
هەر وەک دراماکان،
کە تیایدا دوو پیاو لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەدا لەگەڵ یەکتر یەکێکیان پێشەوەی جلەکانی ئەوی دیکە دەگرێ و داوای لێدەکات کە ڕاستییکان بڵێت،
منیش ژیانم ڕێک وەک دراماکانی لێهاتووە.

خەریکە نزیک دەبێتەوە لە کاتژمێرێک و ڕیوجین'یش هێشتا هەر جەنگ دەکا بۆ وەرگرتنی وەڵامێک،
بەڵام من گەمژەم بۆچی قسەیەکی لەو شێوەیە دەکەم لە کاتێکدا دەزانم من هاوڕێیەکی زۆرلێکەرم هەیە!
بەڵام هەر کە ویستم وەڵامێکی بەمەوە تاکو ڕزگارمبێت لە ژێر دەستەکانی ڕیوجین'دا!
زەنگی مۆبایلەکەم ئێمەی لەم بارودۆخەدا وەستاند،
تا وای لێهات بۆماوەیەک تەماشای یەکترمان دەکرد وەک ئەوەی بیخەمڵێنین کە ئاخۆ دەبێت کێ بێ کە لەم کاتەدا پەیوەندی بکات!
بەڵام وەک دەزانن خۆ ڕیوجین گرنگی بەو شتانە نادات،
بۆیە هەر بە زوویی دەستی کردەوە بە لێدانم و بۆڵەبۆڵ کردن،
تا ئەو کاتەی کە دووبارە گوێمان لە زەنگی مۆبایلەکەم بۆوە،
منیش زۆر بەخێرایی ئەم هەلەم قۆستەوە و لەژێر لێدانەکانی ڕیوجین'دا خۆم ڕزگارکرد،
بێگومان دوای ئەوەی لەسەر قەنەفەکە کەوتمە خوارەوە و ئازار بە دەستم گەیشت،
بەڵام زۆر لە لێدانەکانی ڕیوجین باشترە.

بەخێرایی مۆبایلەکەم لەناو جانتاکەمدا دەرهێنا و تەماشای ناوی پەیوەندیکەرەکەم کرد،
بەڵام ژمارەیەکی نەناسراو بوو،
لە نێو بیرکردنەوکانمدا پەیوەندییەکە کۆتایی پێهات،
بەڵام سەر لە نوێ لە هەمان ژمارەوە پەیوەندی کرایەوە،
لەوانەیە شتێکی گرنگ بێت، بۆیە بڕیاری ئەوەم دا کە وەڵامی پەیوەندییەکە بەمەوە،
❞ بەڵێ؟ ❝ بە هێمنییەوە وتم،
پاشان چاوەڕێمکرد تاکو کەسەکە وەڵامم بداتەوە،
ل-لیا، تکایە وەرە بۆ بنکەی پۆلیس،
تکایە... کەسێک بە پشۆکاویی و دەنگێکی لێک پڕاوەوە وتی،
بیخەمڵێنن کە کێیە!
بێگومان دەبێ کێ بێت کە تەنها لە کاتە دژوارەکاندا لیا'ی بەبیر دێتەوە،
واتە بۆچی تەنها لە کاتە سەختەکاندا لیا خۆشەویستێکی نموونەییە!
هێی خێراکە کاتی پەیوەندیکردن کۆتایی پێهات دەنگی کەسێکی دیکە،
کە پێ دەچوو دەنگی کارمەندێکی ناو بنکەکە بێت،
بە هاوار و توووڕەییەوە وتی،
لیا، تکایە، وەرە ب- لە نێو قسەکانیدا پەیوەندییەکە کۆتایی پێهات،
منیش تا ماوەیەک بیرم لە قسەکانی ئەو دەکردەوە،
بەڵام هێندەی نەخایاند کە لەو بیرکردنەوە قوڵانە ڕزگارم بوو،
ئەویش ئەو کاتە بوو کە ڕیوجین شانمی هەژاند و بە ئاماژەپێکردنەوە وتی کە چی ڕووی داوە
مۆبایلەکەم لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانا و پاشان بە سێرکردنی چواردەورم و بە سەرسوڕماییەوە وتم،
❞ ئەو بوو،
دوای لێکردم کە بێم بۆ بنکەی پۆلیس
هیچ گەمژەییەکی لەو شێوەیە ناکەی،
تۆ تەنها فریاگوزاری خێرایی بۆ ئەو،
لێی گەڕێ با لەوێ کەمێک چێژ لەو کەش و هەوایە وەرگرێ،
وەک باجێک بۆ تاوانەکەی بەرامبەر بە تۆ هەر کە وەڵامەکەی منی بیست ڕیوجین،
زۆر بە خێرایی پەنجەی هێنایە بەردەم ڕووخسارم و بە تووڕەییەوە وتی،
❞ نەخێر، بێگومان ناچم،
هێندە گەمژم؟ ❝ بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەپێکەرەوە وتم،
وەک ئەوەی براوەی یارییەک بووبێتم،
بەڵام هێندەی نەخایاند کە من و ڕیوجین زەردەخەنەکەمان لەسەر ڕووخسارمان نەما و بۆ ماوەیەک تەماشای یەکمانکرد وەک ئەوەی شتێک هاتبێتەوە بیرمان،
❞ کوڕەکە! ❝ لە هەمان کاتدا و بە هەمان ئاستی  دەنگەوە وتمان،
کە ئەو ئاستەش ئاستێکی بەرز بوو تا ڕادەیەک...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now