٢'مانگ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕی و لەو ڕۆژەوە هەست بە لەدەستدانی خودی خۆم دەکەم،
بیرکردنەوە لە لایەنە تاریک و شاراوەکانی ژیان زۆر پەلکێشیان کردبووم بۆ لای خۆیان،
بە شێوەیەک کە ئاوات و خەون و خەیاڵەکانم بوون بە کۆترێکی فڕیوو و لە مێشکی مندا خۆیان دەربازکرد و جێگایەکی بەتاڵیان لە مێشکمدا جێهێشت،
ئەو کوڕە گەنجەی کە هیوای بونیاتنانی خەونەکانی و هەبوونی خۆشەویستێکی نموونەیی هەبوو!
وەک پەپوولەیەک لە نێو دەستەکانیدا فڕی.هەموو ڕۆژێک بە ئازار و تەنیاییەوە،
ڕۆژەکەم بە کارکردن دەستپێدەکرد و پاشانیش شەوەکەم بە پیاسەکردن لە شەقامە بێ کۆتاکاندا کۆتایی پێدەهێنا،
هەستم دەکرد کە بوونم لەم ژیانەدا هەر لە سەرەتاوە هەڵەیەکی نەسڕاوەبووە،
چاوەڕێی چیت دەکرد شوگا؟
باوک و دایکت هەر لەسەرەتاوە تۆیان نەویست،
ئێستا چاوەڕێی ئەوە بووی کە کچێک تۆی بووێ و خۆشی بووێی بە هەموو بارودۆخەکانتەوە؟ئەمڕۆش وەک هەموو ڕۆژەکانی دیکە بە بێزارییەوە بەرەو ڕێی ماڵەوە هەنگاوە هێواشەکانم دەنێم،
تەماشای کاتژمێرەکەی دەستم کرد و بۆم دەرکەوت کە کاتژمێر ٧:٥٣'ی ئێوارەیە،
چاوەڕێی شتێکی نوێ بووی شوگا؟هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و پاشان بە هێمنییەوە ڕێگاکەم بڕی،
بەڵام لە ڕێگای ڕۆیشتنمدا دووکانێکی شیرینیم بەدی کرد،
بۆماوەیەک لە جێی خۆم وەستام بیرم لەوە کردەوە خۆ کارێکی خراپ نابێ گەر قاوەیەکی ساددە بخۆمەوە و خەمەکانمی لەگەڵدا بەش بکەم!دەرگای دووکانەکەم کردەوە و زەنگی سەر دەرگاکە تەواوی دووکانەکەی ئاگادارکردەوە لەوەی کە کڕیارێک هاتۆتە ژوورەوە،
لە ڕاستیدا هەر کە دەرگاکەم کردەوە پشتی کارمەندێک پێشوازی لێکردم،
کە وا دیار بوو لەگەڵ کەسێکدا دەدوێ،
بەڵام هەر کە گوێبیستی زەنگەکە بوو!
زۆر بەخێرایی ئاوڕی دایەوە و بە زەردەخەنەوە پێشوازی لێکردم،
منیش بە زەردەخەنەیەکی پڕ لە شەرمەوە وەڵامم دایەوە و داواکارییەکەی خۆمم پێ وت..،هەر لێرەشەوە..،
چیرۆکی خۆشەویستی نێوان من و لیا دەستی پێکرد...
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...