دووبارە لە شوێنی کارەکەمم و هەر وەک جاران داواکارییەکانی کڕیارەکان جێبەجێ دەکەم و خۆم لە نێو جیهانی سەرقاڵیدا ون دەکەم،
تا ئەو کاتەی کە کاتی پشووم دێت و هەناسەیەکی قوڵ هەڵدەمژم،
وەک هێماییەک بۆ ماندوێتی مێشکم.لەسەر کورسییەکە دادەنیشم و پاشان ئەو کیسەیە دەردەهێنم کە پڕێتی لەو خواردنە بەتامانەی کە لیا بۆم ئامادە دەکات بۆ کاتی کارکردنم،
بە زەردەخەنەوە سێری کیسەکە دەکەم و پاشان خواردەمەنییەکانی ناوی دەردەهێنم و دەست دەکەم بە خواردنیان بە هێمنی.لە کۆتاییدام بۆ تەواوکردنی خواردنە بەتامەکەی لیا، بەڵام هێندەی نەخایاند کە گوێبیستی دەنگی کردنەوەی دەرگای مارکێتە بووم و پاشان کەسێک هاتە ژوورەوە و لەبەردەم مێزەکەی مندا خۆی ڕاوەستاند،
منیش کۆتا بەشم لە خواردنەکە خوارد و پاشان زۆر بەخێرایی شت و مەکەکانی بەردەمم ڕێک خست و سەرم هەڵبڕی بۆ تەماشاکردنی ئەو کەسەی یاخوود ئەو کڕیارەی کە لەبەردەممدا وەستاوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەی،
بەڵام هەر کە سەرم هەڵبڕی و تەماشای ڕووخساری ئەو کەسەم کرد کە لەبردەممدا وەستاوە!
تووشی گێژاوێکی گەورەتربووم..،چونکە دووبارە ڕابردووییەکی دیکەم بۆ زیندوو بۆوە...
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...