45

882 226 16
                                    

بەم شێوەیە ڕۆژەکان تێپەڕین و هەوڵەکانم بۆ ڕواندنی هەستی ڕق و قینە لە لای لیا بەردەوام بوو..،
بە هێمنی دەگەڕامەوە ماڵ و ڕووخسارێکی گرنگی پێ نەدەرم وەک ماسکێک دەپۆشی،
وە هەرکات کە لیا پرسیاری ڕۆژەکەی لێ بکردمایە،
بەبێ وەڵام ئەو شوێنەم بەجێ دەهێشت و دەچوومە ژوورەکەم..،
وە بە ڕووخسارێکی ساردەوە دەرگاکەم دادەخست و پاشان بە هێمنی پاڵم بە دەرگاکەوە دەدایەوە و چاوەکانم دادەخست،
بەڵام هەر کە ڕووخسارە بێ تاقەت و بێ ئومێدەکەی لیا'م دەهاتە بەر چاوەکانم..،
زۆر بە هێمنی فرمێسک لەنێو چاوەکانمدا دەهاتە خوارەوە و ئازارەکانی منیان لە ناخەوە دەهێنایە دەرەوە...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now