لە سەرەتادا وامدەزانی کە خەیاڵدەکەم،
بەڵام کە سێبەری پێیەکانی ئەو کەسە نەناسراوەم بەدی کرد..!
هەنگاوەکانم هێندەی دیکە خێراترکرد.بەڵام لە هەر هەنگاوێکدا کە خێرامبکردایە ئەویش بەهەمان شێوە خێرای دەکرد،
تا لە کۆتاییدا بڕیارمدا بە هەموو هێز و توانای خۆمەوە ڕابکەم.❞ بۆستە ❝ کەسە نەناسراوەکە بە هاوار و بە دەنگێکی لەسەرخۆوە وتی،
لەو کاتەدا بێ ئەوەی هەست بە خودی خۆم بکەم!
هەنگاوەکانم هێواشبۆوە تا وەستام،
نەخێر ئەو کەسە کەسێکی نەناسراو نەبوو!
بەڵکو ئەوە دەنگی ئەو کەسە بوو کە هەرگیز هیوام ناخواست گوێم لێبێتەوە!
بڕیارمدا کە گرنگی پێنەدەم و لە ئاست ڕابردوودا ڕابکەم،
بەڵام ئەو بە خێرایی دەستی گرتم و منی ڕووبەڕووی خۆی کردەوە..،❞ بگەڕێوە ❝
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...