35

1K 254 19
                                    

٨'مانگم لەگەڵ ئۆندا'دا تێپەڕاند و ئێستاش هەر بە هەمان چاوی خۆشەویستییەوە تەماشای ڕووخسارە گەشاوەکەی دەکەم،
وەک گەمژەکان کاردەکەم تەنها لە پێناو ئەو دا،
تەنها لە پێناو ئەودا،
بۆ ئەوەی ببمە خۆشەویست و هاوسەرێکی نموونەیی لە داهاتوودا بۆ ئەو،
بەڵام...
ئەوەی بەم دوواییانە سەرقاڵی کردبووم و منی گیرۆدەی خۆی کردبوو!
مامەڵە سەیر و سەمەرەکانی ئۆندا بوو،
چیتر ئەو پەیوەندییە ناوازەیە نەما کە بە متمانە بنیاتنرابوو،
وە چیتر ئەو ئەو پەیوەندییەش نەما کە بە ئومێد و خەیاڵەوە پێکەوەنرابوو.

ڕۆژانێک هاتن و تێپەڕین،
بەڵام لە چاوەڕوانی چاکبوونەوەی ئەو پەیوەندییەدا،
ئەستێرەکانم وەک تاقیکردنەوەیەکی مەحاڵ دەژمارد،
هێندەی ژمارەی ئەستێرەکان ئومێدم بە خۆم دەبەخشی تەنها لە پێناو گەڕانەوەی ئەو ڕۆژانەی کە لەگەڵ ئەودا تێم دەپەڕاند.

ئەمڕۆش هەروەک هەموو ڕۆژەکانی دیکە،
بەسەرقاڵییەوە تەماشای ئامێرەکەی بەردەستم دەکرد و نرخەکانم بەو کەسانە دەوت کە دەهاتن بۆ کڕینی پێداویستی و کەلوپەل،
هێندەی نەخایاند کە ئیتر کاتی پشووم هات،
منیش زۆر بە بێزارییەوە لەسەر کورسییەکە دانیشتم و سەرم بۆ دواوە گەڕاندەوە و پاشانیش چاوەکانم بە هێواشی داخست،
بەڵام کەمێک دواتر گوێبیستی دەنگی کردنەوەی دەرگا بووم،
چاوەکانم کردەوە و ڕووخسارە ساردەکەی ئۆندا پێشوازی لێکردم،
بێ ئەوەی هیچ وشەیەک بڵێم،
لەسەر کورسییەکە هەستام و پاشان بەهەمان ڕووخسارەوە تەماشایم کرد،
لەڕاستیدا هاتووم بۆ وتنی شتێک ئۆندا دوای ئەوەی کە گوێبیستی هیچ وشەیەک نەبوو لێمەوە!
بۆیە بە هەڵمژینی هەناسەیەکی قوڵەوە و بە ساردی سێرکردنی دەورووبەرییەوە وتی،
❞ گوێبیستتم ❝ بە ڕووخسارێکی ساردوە پێم وت،
با کۆتایی بەم پەیوەندییە بێنین ئۆندا بەخێراییەوە وتی،
❞ لەمێژە کۆتایی پێهاتووە ❝
دوای ئەوەی کە گوێبیستی قسەکانی بووم،
دووبارە لەسەر کورسییەکە دانیشتمەوە و پاشانیش بەداخستنی چاوەکانمەوە!
کۆتا قسەکانم پێ وت،
ئەویش دوای ئەوەی گوێبیستی وەڵامەکەی من بوو بۆ داواکارییەکەی!
بێ وتنی هیچ وشەیەکی دیکە زۆر بەخێرایی دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتە دەرەوە،
بێ ئەوەی تەنانەت ماڵئاواییەکیش ببێتە کۆتا دێڕی چیرۆکەکەمان...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now