دوای ماوەیەک لە بێ هۆش بوونم و بێ ئاگا بوونم لە جیهانە دڵڕەقەکەی دەرەوە!
بەئاگا هاتمەوە و دیمەنی ژوورێکی سپی و پەرستیارێک پێشوازی لێکردم،
بۆ چەند خولەکێک چاوکانم بە بێ هێزییەوە داخست و پاشان بیرم لەو شەوە کردەوە کە چۆن تووشی ڕووداوەکە بووم،
بەڵام لە نێو بیرکردنەوە سەخت و قوڵەکانمدا!
دەنگی دکتۆرەکە منی ڕاوەستاند و وای لێکردم کە چاوکانم دووبارە بە لاوازییەوە بکەمەوە و گوێبیستی پرسیارەکانی بم کە چۆن پێی دەوتم
کە ❞ ئایا گوێبستمی!؟! ❝ یاخود کە ❞ ئایا هیچ شوێنێکت هەیە کە هەستی پێ نەکەیت!؟! ❝
منیش بە ڕاوەشاندنی سەرم بە هێمای 'بەڵێ' یاخود بە هێمای 'نەخێر'ەوە وەڵامم دەدایەوە،
بە هۆی ئەوەی تەنانەت توانای ئەوەشم نەبوو کە لێوەکانم بجوڵێنم.چەند خولەکێک بەسەر بەئاگا هاتنەوەمدا تێپەڕی و هێشتا لە شوێنی خۆم بە بێزارییەوە تەماشای ئەو باخچەیە دەکەم کە لە پەنجەرەی ناو ژوورەکەوە لێوەم دیارە،
بەڵام هێندەی نەخایاند کە گوێبیستی دەنگی کردنەوەی دەرگاکە بووم،
ئاوڕمدایەوە و پاشان ڕووخسارە خەمبارەکەی ئۆندا پێشوازی لێکردم،
❞ ئۆندا! ❝ بە دەنگێکی بێ هێز و بە ڕووخسارێکی سەرسووڕماوەوە وتم،
❞ تۆ باشی!؟! ❝ دوای ئەوەی کە ئۆندا لە شوێنی پاڵکەوتنەکەی من نزیک بۆوە،
بە ڕووخسارێکی خەمبار و بە دەنگێکی هێواشەوە پرسیاری لێکردم،
❞ من باشم...
بەڵام چۆن زانیت کە من لەم نەخۆشخانەیەم!؟! ❝ بە دەنگێکی هێمن و بە ڕووخسارێکی پڕ لە ئازارەوە وتم،
هەر کە هەوڵمدا لە شوێنی خۆم هەڵستم،
❞ ئاگاداربە.!،
لە ڕاستیدا...
ئەمڕۆ بەوم زانی کە تۆ تووشی ڕووداو بویت،
چونکە...
چوار ڕۆژ پێش ئێستا پزیشکەکە پەیوەندی پێوەکردم و هەواڵی ئەوەی پێدام کە براکەم بەئاگا هاتۆتەوە،
هەوڵمدا کە ئەم هەواڵە دڵخۆشکەرە لەگەڵ تۆدا بەش بکەم،
بەڵام هەر کە بیرمکەوتەوە تۆ لە ئێستادا کێشەت هەیە و زۆر ماندوویت!
بۆیە بڕیارمدا کە هێندە بێزارت نەکەم،
چونکە خۆی لە خۆیدا هۆکارێک بووم بۆ کێشەی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت،
بەڵام ئەمڕۆ کە بە شەقامی نزیک مارکێتەکەی تۆدا تێپەڕیم!
بینیم کە کەسێکی نەناسراو لە جێی تۆ کاردەکات!
بۆیە زۆر بەخێرایی ڕۆیشتمە ژوورەوە و پرسیاری ئەوەم کرد کە ❞ ئایا ئەو کارمەندەی کە پێش تۆ لێرە کاری دەکرد لە کوێیە!؟! ❝ ئەویش لەوەڵامدا پێی وتم کە ❞ کارمەندەکەی پێشوو تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە ❝
هەر کە ئەو هەواڵەم بیست زۆر بەخێرایی لێم پرسی کە کام نەخۆشخانەیەیە و دواتریش هاتمە ئێرە بۆ ئەوەی ئاگاداری تەندروستیت بم ❝ هەر کە ئۆندا ئەوەی بەدی کرد کە دەمەوێ لە شوێنی خۆمدا هەڵبستم،
زۆر بەخێرایی سەرینەکەی خستە پشتمەوە و پێی وتم کە ئاگادار بم،
پاشانیش بە ڕووخسارێکی خەمبار و دەنگێکی هێمنەوە،
پێی وتم کە چۆن هاتووە بۆ ئێرە،
بەڵام.....
ئەی کوا ئەو کەسەی کە لە ئێستادا لە هەموو کەس زیاتر پێویستم پێی بوو لە نزیکمەوە بێت..!
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...