❞ ببوورە چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟ ❝
ئەو کچەی کە لە دوکانی گۆڵفرۆشیدا کاری دەکرد،
بە ڕووخسارێکی گەشاوەوە لێی پرسیم،
هەر کات گوێبیستی زەنگی سەر دەرگاکە بوو کە کردمەوە..،
❞چەپکێک گوڵ ❝ بە کورتی وەڵامم دایەوە،
لە کاتێکدا چاوەکانم خۆیان لە دیمەنی ئەو گوڵە جوانانەدا تێر دەکرد،
❞ بێگومان،
بەڵام گەر ئارەزوو دەکەی!
دەتوانی تەماشای گوڵەکان بکەیت و بە ئارەزووی خۆت هەڵیان بژێری ❝ کچە گوڵفرۆشەکە بە ئاماژەکردن بۆ گوڵەکانی بەردەمی وتی،
منیش بڕیارمدا کە تەماشایان کەم و جوانترینەکانین هەڵبژێرم.لە کاتی تەماشاکردنم بۆ گوڵەکان،
گوڵێکم بەرچاو کەوت کە تیایدا چەندین یادگاری بە بیرهێنامەوە،
ئەو یادگاریانەی کە بۆنی ئەویان لێدەهات،
ئەو یادگارییانەی کە تێیدا من وەک شازادەی نێو چیرۆکەکان لەو چەپکە گوڵە سپییانەم دەڕوانی،
کە لەلایەن سوارچاکی خەونەکانی هەر شازادەیەکی هیوا خوارەوە بەدەستدەهات..،❞ ببوورە خاتوون،
بەڵام کێشەیەک هەیە! ❝
کچە گوڵفرۆشەکە هەرکات منی بە تێڕوانینێکی قوڵەوە بۆ ئەو گوڵە بینی،
بە سەرسوڕماییەوە لێی پرسیم،
❞ ئاە نا نەخێر، ببوورە،
بەڵام ئەم گوڵە هەندێک یادگاری بە بیر هێنامەوە ❝ بە زەردەخەنەیەکی پڕ لە ئازەرەوە وتم،
❞ تێبینیم کرد،
بەڵام لە بیرت بێ لەدوای هەموو بارانێکی بەلێزمە!
هەمیشە خۆرێکی گەشاوە هەیە کە چاوەڕوانی هاتنە دەرەوەیەتی لە نێوان هەورەکان ❝ کچە گوڵفرۆشەکە بە ڕووخسرێکی پڕ لە ئومێدەوە پێی وتم،
وا دیارە تێبینی ئەوەی کرد کە ڕووخسارم چۆن نائومێدی دەربڕی.
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...