❞ چی!؟! ❝ ڕیوجین بە دەنگێکی بەرز و بە سەرسوڕماییەوە وتی،
هەر کە ڕووداوەکانی دوێنێ شەوم بۆ باسکرد،
❞ ڕیوجین تکایە دەنگت نزم کەوە ❝ بە پەشۆکاوییەوە وتم،
چونکە ترسم هەبوو لە درکاندنی ئەو ڕاستییەی منداڵێکی ون بوو لای من خۆی حەشارداوە،
چونکە بێگومان ئێمە لە شوێنی کارین و بچوکترین وشە وەک خێرایی "با" بڵاو دەبێتەوە،
❞ لیا'ی گەمژە،
بڕۆ بەخێرایی ئەو منداڵە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆی تا تووشی هیچ گیر و گرفتێک نەبووی! ❝
ڕیوجین بە پاڵنان پێمەوە ئەم قسانەی بە تووڕەییەوە وت،
❞ ڕیوجین تکایە،
گەر هێمن بیتەوە بارودۆخەکە زۆر باش دەبێ ❝ بە خۆ ڕزگارکردن لە پاڵنانەکانی ڕیوجین و بە بێزارییەوە وتم،
❞ هێمن ببمەوە؟!؟
کام هێمن بوونەوە؟
ئەو هێمن بوونەوەیەی کە گرنگی بە ژیانی خۆت نادەی؟!
دەی هەر ئێستا پێکەوە ئەڕۆین بۆ ئەو خانەیە و ئەو منداڵە دەگەڕێنینەوە ❝ ڕیوجین بە داکەندنی دەستکێشەکانی و گرتنی دەستەکانمەوە،
بە ڕووخسارێکی پڕ لە پەشۆکاییەوە وتی،
❞ ڕیوجین من دەڵێ- ❝ لە ڕاستیدا لە تەواوکردنی قسەکانم وەستام،
چونکە تێبینی ئەوەم کرد کە ڕیوجین تەماشای شوێنێکی دیکە،
یاخود با بڵێن کەسێکی دیکە دەکات!
وە گەر پرسیاری ئەوەم لێکەن کە لە ڕووخساری ڕیوجین'ەوە چی دەبینی؟
ئەوا دەڵێم کە توڕەیی و ڕق و کینە دەبینم بۆ ئەو کەسەی کە تەماشای دەکات،
❞ ڕیوجین چی ڕووی داوە؟! ❝ بە سەرسوڕماییەوە وتم،
چونکە بەدڵنیاییەوە وام بە باشتر دانا کە پێشتر زانیاری کۆبکەمەوە و دواتر بە ئاگاییەوە ڕووبەڕووی ببمەوە، بڕۆ لیا کەی کاتی گاڵتەیە،
❞ تۆ بڕیار بدە و بزانە چی ڕووی داوە ❝ هەر کە ڕیوجین قسەکانی بە ساردی و بێزارییەوە کرد و ئەو شوێنەی بە خێرایی بەجێ هێشت،
تێگەیشتم کە مەبەستی لە کێیە و کێ بووە،
بۆیە منیش بە خێرایی ئاوڕم دایەوە و بۆ دواجار بڕیارم دا کە دڵنیا بمەوە لە بیر و بۆچونەکانم.❞ ئەتوانین کەمێک قسە بکەین؟! ❝
لیا چاوەڕێی کێت ئەکرد لەو خیانەتکارە زیاتر؟
چاوەڕێی ئەوە بووی کە ڕزگارکەری خەونەکانت بێت و لەم کێشانە ڕزگارت بکا؟
لیا'ی بەستەزمان خۆ ئەمە خەونە پەمەییە جوانەکانت نییه،
پەشیمانم لەوەی کە ئاوڕم دایەوە و تەماشای کەسێکی وەک ئەوم کرد،
❞ لە دەرەوە چاوەڕێت دەکەم ❝ به ڕووخسارێکی خەمبار و دەنگێکی هێمنەوە وتی،
دوای ئەوەی هیچ وەڵامێکی لە منەوە دەست نەکەوت،
گەر بڕۆم لەوانەیە وا بیر بکاتەوە کە کەسێکی لاوازم و بیری ئەوم کردووە،
وە گەر نەشچم ئەوا بارودۆخەکە هەستیارتر دەبێ،
بۆیە بڕیارمدا کە بڕۆم و کۆتایی بەم ئازارانە بێنم کە منیان بۆ ماوەیەکی درێژە کۆد کردوە بە خۆیانەوە.کە چوومە دەرەوە تەنها پشتە فراوانەکەی پێشوازی لێکردم،
بۆ ساتێک وەستام و خۆم لە یادگارییەکانی ئەودا نوقم کرد،
وەک ئەوەی تەنیا بم لە شارێکی گەورە و گران و چاوەڕوانی ئەوەبم بە سێرکردنی ئەو برینەکانم ساڕێژ ببنەوە و زریانەکانی ناو ناخم کۆتاییان پێ بێت،
بەڵام ئومێدم لە دەستدا هەر کە ڕووخساری وەڕگێڕاو دووبارە دیمەنی ڕووداوەکانی ئەو کاتانەم هاتەوە بیر کە چۆن منی کردە بووکەڵەیەکی کۆن و بێزارکەر،
لێی گەڕێ لیا تۆ تەنها لاپەڕە لێکراوەکەی لە ژیانی دا،
❞ بە خێرایی قسەکانت بکە،
چونکە وەک دەزانی کە من کەسێکی بێ کار نیم! ❝ بە ڕووخسارێکی ساردەوە وتم،
وەک ئەوەی هەموو کێشەکانی دونیا لەسەر من کۆبووبێتنەوە،
❞ لیا دەزانم کە هەڵەیەکی گەورم کرد،
وەک دەشزانی کە داوای لێبووردنم کرد!
بەڵام تۆ ئامادەیی ئەوەت تیادا نەبوو کە لێم ببووری ❝
پاشانیش دوای تێڕوانینێکی دوور و درێژ و گەڕان بە دوای ئەو وەڵامانەی کە دەیەوێت بەدەستی بهێنێ!
بە ڕووخسارێکی بەتاڵ و پڕ لە بێ ئومێدییەوە بەردەوام بوو،❞ تۆ وەک کەسێکی نەناسراوت لێهاتووە لیا!
بە شێوەیەک کە گۆڕاوی و لەو کەسە ناچی کە خۆشمدەویست ❝
أنت تقرأ
Your Love | SUGA.
أدب الهواة❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...