20

1.3K 330 22
                                    

لە ڕێگادام بۆ نەخۆشخانە،
بۆ ئەوەی ئەو چەپکە گوڵەی کە کەمێک پێش ئێستا کڕیم..،
بە ئەوی بدەم،
بەڵام بێگومان خۆم پێی نادەم!
بەڵکو بە پەرستیارێک دەڵێم کە ئەم چەپکە گوڵەی پێ بدات،
بێ دەرخستنی نازناوی من.

لەوانەیە ئەو پرسیارەتان لا دروستبووبێ،
کە بۆچی دوای ئەم هەموو ئازار و نائومێدی و ڕۆژە سەختانەی کە بەسەری هێنایت و پێتی بەخشی،
بۆچی چەپکێک گوڵی بە دیاری بۆ دەبەی!؟!
بەڵام..،
لەوانەیە هۆکارەکەی ئەوەبێ کە سوپاس گوزارم کەسێک لە نەهامەتی و ڕووداوێکی سەخت ڕزگاری بووە.

لە کاتی ڕۆیشتنم بە ڕێڕەوە درێژەکەی نەخۆشخانەکەدا..،
کچێکم بەدی کرد کە لەگەڵ پەرستیارێکدا گفتووگۆی دەکرد،
گرنگ نییە بەلامەوە کە ئەو کچە کێیە یاخود کێ بووە و دەبێت،
بەڵام شێوەی لە هزرمدا نامۆ نییە و نەبووە..!

تا ئەوکاتەی ئاوڕدانەوەی کچەکە و ڕوونتر بوونەوەی دیمەنی بوونی کەسەکە.!،
ئەوەی هێنامەوە یاد کە ئەو کچە ئەو کەسە بوو کە شوگا پێشتر بە نهێنی لە گەڵیدا لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بوو.

بەهێواشی چەپکە گوڵەکە لە دەستەم کەوتە خوار و دڵم وەک ئەوەی بییەوێ لە قەفەزەی سنگم بێتەدەرەوە لێی دەدا...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now