58

1.3K 233 101
                                    

لەوانەیە بەشێک لە چیرۆکی ژیانی من هێندە ناوازە نەبووبێت..!
بەڵام لە کۆتاییدا دڵخۆشم بە هەبوونی کەسانێک لەناو ژیانمدا کە دڵخۆشم دەکەن بە هەبوونیان و یادگارییەکی لەبیر نەکراوەم لەگەڵدا دروست دەکەن.

بەڵێ...
من و شوگا هاوسەرگیریمان کرد هەر لەدوای دەرچوونی لە بەندینخانە،
و تەنانەت ڕیوجین'یش هاوسەگیری کرد لەگەڵ هۆسۆک'دا،
هەر لە هەمان ڕۆژدا کە من و شوگا هاوسەرگیریمان کرد لەگەڵ یەکتردا،
چونکە...
دوای ئەوەی کە هۆسۆک بۆ ماوەیەک بۆ زانینی هەواڵی من دەهات بۆ دووکانەکە!
لەوێ ڕیوجین'ی بینی!
ئیتر هەر لەو کاتەشەوە بە بەردەوامی دەهات بۆ دووکانەکە،
تەنها بۆ ئەوەی ڕۆژانە چاوی بە ڕیوجین بکەوێ..،
تا ئەو ڕۆژی کە هۆسۆک هەستی خۆی بۆ ڕیوجین دەربڕی و پاشان داوای ئەوی لێکرد کە ببێت بە خۆشەویستی.

وە گەر پرسیار لە باروودۆخی تای یانگ'ش دەکەن!
ئەوا تای یانگ بە فەرمی بووە بە کوڕی من و شوگا،
چونکە شوگا هەر کە گوێبیستی باروودۆخی تای یانگ بوو!
بڕیاریدا کە تای یانگ لەگەڵ ئێمەدا پەروەردە بکات،
چونکە خۆی لە خۆیدا تای یانگ منداڵێکی هێمن و لەسەر خۆیە و زۆر بەخێرایی دەچێتە ناو دڵەوە،
وە لە کۆتایشدا ئێمە منداڵێکی بێ تاوان لەژێر ڕکێفی کەسانێکی دڵڕەقدا دەردەهێنین،
ئەویش...
دوای ئەوەی کە تای یانگ'مان ڕادەستی خانەکە کردەوە و پاشان دوای چاوەڕووانی کردنی دەرچوونی شوگا لە بەندینخانە!
هاوسەرگیریمان لەگەڵ یەکتردا کرد و دواتر چووین بۆ خانەکە،
پاشانیش داوای ئەومان کرد کە تای یانگ بخەنە سەر ناوی ئێمە و بە فەرمی بیکەین بە کوڕی خۆمان...

کۆتایی.

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now